نەتەوە یەکگرتووەکان: 21 هەزار کەس بەهۆی جەنگی غەززەوە بێسەروشوێنن

دوێنێ کاژێر 03:25
محەممەد سالم
دانیشتووەکی غەززە دوای کشانەوەی ئیسرائیل لە دێر بەلەح گەڕاوەتەوە سەر خاونووەکەی کە تەنیا دارووپەردووی ماوەتەوە. وێنە: AFP
دانیشتووەکی غەززە دوای کشانەوەی ئیسرائیل لە دێر بەلەح گەڕاوەتەوە سەر خاونووەکەی کە تەنیا دارووپەردووی ماوەتەوە. وێنە: AFP
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

جەنگی غەززە لە یازدە مانگ نزیک دەبێتەوە و هێشتا هیچ ئاسۆیەکی روون بۆ ئاگربەست دیار نییە. نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، لانیکەم 21 هەزار کەس لەو جەنگەدا بێسەروشوێن بوون. 
 
نۆ مانگە عائیشە کوڕەکەى لێ ون بووە و نازانێت ماوە یان مردووە، لەو کاتەوە سوپاى ئیسرائیل ناچارى کردوون لە باکوورى کەرتى غەززەوە ئاوارەى باشوورى کەرتەکە بن، لە پاڵ دوودڵى بەردەوامى بۆ چارەنووسی کوڕەکەى، لە خەمى لەدەستدانى هاوژینەکەى و یەکێک لە کوڕەکانیدایە، کە لە هەفتەى یەکەمى جەنگدا لە بۆردوومانکردنى خانووەکەیان لە ناوچەى بێت لاهیا لە کەرتى غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، کوژران.
 
عائیشە ریحا ئاوارەیە و دەڵێت: "کاتێک لە باکوورى کەرتى غەززە بۆ باشوور ئاوارە بووین، لە بەربەستى نەتساریم سوپاى ئیسرائیل محەممەدى کوڕمى دەستگیر کرد و نۆ مانگ تێپەڕبووە بەسەر دەستگیرکردنیدا و هیچ لە بارەیەوە نازانین کە ئایا دیلە، شەهید بووە، بێسەروشوێنە.. چەندین جار پەیوەندیم بە خاچى سوور کرد، بەڵام هیچ زانیارییەکەیان لەبارەى کوڕەکەمەوە نەدامێ و پێیان راگەیاندم پەیوەندى بە سوپاى ئیسرائیلەوە دەکەن، بەڵام وەڵامیان نادەنەوە، داوا لە وڵاتانى عەرەبی و ئیسلامى و کەناڵەکانى راگەیاندن یان هەر لایەنێک دەکەم کە زانیاریى لەبارەى محەممەدى کوڕم لەلایە، پێم بڵێن".
 
بەگوێرەى ئامارەى نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەى بێسەروشوێنان لە کەرتى غەززە لەم جەنگەى ئێستا؛ گەیشتووەتە 21 هەزار کەس کە گوماندەکرێت دەستگیرکرابن یان کەوتبێتنە ژێر داروپەردووى باڵەخانە و خانووە رووخاوەکان یان لە گۆڕى بەکۆمەڵدا نێژرابن بەبێ ئەوەى بناسرێنەوە. عەبدوڵڵا یەکێکە لەوانەى کە هەشت مانگە باوکى لێ ون بووە و چارەنووسی نازانێت. 
 
عەبدوڵڵا لبەد ئاوارە بووە و باس لەوە دەکات: "لەکاتى ئاوارەبوونماندا لە باکوورى کەتى غەززەوە بۆ باشوور باوکمان لێ ون بوو، پەیوەندیم بە خاچى سوورەوە کرد تاوەکو زانیارییەکمان لەبارەى باوکمەوە پێبڵێن، بەڵام هیچ زانیارییەکیان پێنەداین، ئێستا لەگەڵ براکەم لە خێوەتێکى خان یونس دەژین و هیچ زانیارییەکمان لەبارەى باوکمانەوە نییە، تووشی دڵەڕاوکێى بەردەوام بووین، دەمانەوێت هەر لایەنێک هاوکاریمان بکات بۆ زانینى چارەنووسی باوکمان کە ئایا شەهید بووە یان لە گرتووخانەکانى ئیسرائیلە".
 
دەستەى کاروبارى دیلەکانى فەلەستین جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژمارە و ناوى بەندکراوانى غەززە لە گرتووخانەکانى ئیسرائیل نازانێت، لەکاتێکدا خاچى سوور ئاماژە بەوەدەکات کە دەسەڵاتدارانى ئیسرائیل رێگەیان پێنادات سەردانى بەندکراوانى غەززە بکەن لە گرتووخانەکانیدا.
 
هەزاران خێزان لە کەرتى غەززە هێشتا نازانن چارەنووسى کوڕەکانیان چییە کە بەهۆى جەنگەوە بێسەروشوێنن، نازانن لە گرتووخانەکانى ئیسرائیلن یان لەژێر داروپەردووى خانووە رووخاوەکان یان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندان، لەکاتێکدا جەنگ بەردەوامە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی رزگارکردنی دەریاوانە ئێرانییەکە

هێزەکانی ئەمریکا دوو دەریاوانی ئێرانی رزگار دەکەن

بەگوێرەی زانیارییەکانی سێنتکۆم، ‌هێزی دەریاوانیی ئەمریکی کە لەسەر کەشتیی جەنگی فڕۆکەهەڵگری یو ئیس ئێس تیدۆر رۆزڤێڵت بوون و ئێستا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستن بۆ چاودێریی دۆخەکە، دوو دەریاوانە ئێرانییەکەیان رزگار کردووە.