سوودانی دەڵێت، ئیسرائیل بە کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا 'هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاند'

28-09-2024
رێبەر حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی عێراق کوشتنی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان سەرکۆنە دەکات و بە "تاوان" ناوی دەبات، ئەوە دوای ئەوەی دوێنێ ئیسرائیل هیرشێکی بۆ سەر بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵا لە بەیرووت ئەنجامدا و ئەمڕۆش کوشتنی راگەیاند. 
 
ئەمڕۆ شەممە، 28-9-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی کرد و هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵا لە بەیرووت بە  "تاوان و شەرمەزارکەرانە" ناوبرد.
 
سوودانی، هاوکات، بەهۆی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵاوە سێ رۆژ ماتەمینیی گشتیی لە عێراق راگەیاند. 
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئیسرائیل هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە و حەسەن نەسروڵڵاشی بە "شەهیدی رێگەی راست" ناوبرد. 
 
دوێنێ هەینی، 27-09-2024، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر باشووری بەیرووت و بڵاویکردەوە، بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵای کردووەتە ئامانج. 
 
رۆژی شەممە، 28-09-2024، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە هێرشەکەی دوێنێی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر بەیرووت کوژراوە. حیزبوڵڵاش دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
 
شەڕ و پێکدادانی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل یەک رۆژ دوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە لە 07-10-2023 دەستیپێکرد، بەڵام لە 23ـی ئەم مانگەوە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و بەیرووت چڕتربوونەوە.
 
بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 700 کەس لە لوبنان کوژراون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەی گازی کۆرمۆر

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتە دووەم بەرهەمهێنەری گاز؛ 'پێویستی بە 200 ملیار دۆلارە'

بەڕێوەبەرانی کەرتی وزە لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا لە دوبەی رایانگەیاند، بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ببێتە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی سرووشتی لە جیهان، کەرتی وزەی ناوچەکە لە چوار ساڵی داهاتوودا پێویستی بە 200 ملیار دۆلار وەبەرهێنانە.