سعودیە بە فەرمی شەممەی وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد

28-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دادگەی باڵای سعودیە رایگەیاند، رۆژی شەممە 01-03-2025 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە، ئەمەش دوای ئەوەی مانگ لەو وڵاتە لەلایەن لیژنەی بینینی مانگ لە تەمیر بیندرا.
 
لە راگەیێندراوێکدا دادگەی شاهانەی سعودیە رایگەیاند، بەپێی بڕیاری ژمارە (192/هـ)ی دادگەی باڵا لە بەرواری 29-08-1446ی کۆچی، سبەی شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
 
هاوکات سەنتەری نێودەوڵەتیی فەلەکناسی لە ئیمارات رایگەیاند، مانگیان لە ئاسمانی وڵاتەکەیان بینیوە و سبەینێ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
 
هەریەکە لە تورکیا، عومان، فەڵەستین و قەتەریش هەمان رۆژیان وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان راگەیاندووە. هەروەها وەزارەتی ئەوقافی غەززەش رایگەیاندووە، 1ی ئازار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
 
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان رۆژی یەکشەممە 02-03-2025یان وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکردووە، لە دیارترین ئەو وڵاتانەش ئێران، مالیزیا، ئوسترالیا، فیلیپین و ژاپۆنە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە