میدیای ئیسرائیل: ئامانجی هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت حەسەن نەسروڵڵا بووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای ئەوەی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی کردە سەر باشووری بەیرووت، میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئامانجەکە حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا بووە. 
 
رۆژی هەینی 27-09-2024 چەند میدیایی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، "ئامانجی هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت، حەسەن نەسروڵڵا بووە. نەسروڵڵا لەو باڵاخانەیە بووە کە سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی کردووە."
 
هەر ئەمڕۆ دانیێڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "سوپای ئیسرائیل بارەگای سەرەکیی  رێکخراوی تیرۆریستیی حیزبوڵڵای کردە ئامانج". 
 
هەگاری هیچ ئاماژەیەکی بە حەسەن نەسروڵڵا نەدا و گوتی، "بارەگاکە لە ژێر زەوینی چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە باشووری بەیرووت بوو". 
 
ستیفان دووژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە سەیری هێرشەکان دەکەن. 
 
سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵاش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند، ئیسرائیل لە هێرشەکەدا 6 باڵاخانەی خاپوور کردووە، بەڵام حەسەن نەسروڵڵا "سەلامەتە."
 
هەروەها میدیای ئێران بڵاویکردەوە، "حەسەن نەسروڵڵا سەلامەتە". 
 
حەسەن نەسروڵڵای 64 ساڵ لە ساڵی 1992ـوە ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵایە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گوتارێکی پێشکێشکرد و گوتی، "ئەم هەفتەیە سوپای ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر مووشەکی حیزبوڵڵای لەنێوبرد کە نزیکەی 30 ساڵە بە پاڵپشتیی دارایی ئێران دروستیان دەکات". 
 
شەڕ و پێکدادانی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە لە 07-10-2023 دەستیپێکرد، بەڵام لە 23ـی ئەم مانگەوە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان و بەیرووت چڕتربوونەوە. بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، هەر لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 700 کەس لە لوبنان کوژراون و زۆربەیان سڤیلن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتار پێشکێش دەکات. وێنە: AFP

نەتەنیاهوو: هیچ شوێنێکی ئێران نییە ئیسرائیل دەستی پێنەگات

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەڕەشەی لە ئێران کرد و گوتی، "دەستمان پێتان دەگات." ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت حەماس نەمێنێت و تاوەکو بەدەستهێنانی ئامانجەکانیشیان بەرامبەر حیزبوڵڵا شەڕ دەکەن