لە هێرشێکی مووشەکی دا بۆ سەر بەرزاییەکانی جۆلان 10 کەس کوژران

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە هێرشێکی مووشەکی دا بۆ سەر بەرزاییەکانی جۆلان کە لەژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە، 10 کەس کوژران و 34ـی دیکە برینداربوون. سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکە لە لوبنانەوە لەلایەن حیزبوڵڵاوە کراوە و هەڕەشەی وەڵامێکی گەورە دەکات. بزووتنەوە لوبنانییەکە رەتیدەکاتەوە هێرشەکەی کردبێت. 
 
عەلی بن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئەستێرەی سووری داوودیی رایگەیاند، 17 لە برینداران برینەکانیان سەختن. بە گوتەی ئەو بەرپرسە، مووشەکەکان بەر گوندی مەجدەلشەمس کەوتوون. 
 
سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "رێکخراوی تیرۆرستیی حیزبوڵڵا لە پشت ئەو مووشەکەوەیە کە گیرایە یاریگەی تۆپی پێی گوندی مەجدەلشەمس."
 
حیزبوڵلاش دەڵێت: "مقاوەمەی ئیسلامی لە لوبنان بە هەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆیانەی هەندێ میدیای دوژمن رەتدەکاتەوە کە باس لە بەئامانجگرتنی مەجدەلشەمس دەکەن. مقاوەمەی ئیسلامی هیچ پەیوەندییەکی بە رووداوەکەوە نییە."
 
دانیێل هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتی: "حیزبوڵڵا بە رەتکردنەوەی بەرپرسیارێتیی خۆی درۆدەکات. زانیاریی هەواڵگریمان پێشانی دەدات حیزبوڵڵا بەرپرسە لە کوشتنی ئەو 10 منداڵە بێگونەهانە."
 
بە گوتەی هەگاری، کوژراوەکان تەمەنیان لە نێوان 10 تا 20 ساڵدابووە لە خەڵکی دورزی بوون. 
 
بەرپرسانی ئیسرائیلی ئاماژەیان بەوە کردووە، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەگەڵ سەرکردەکانی سوپا سەبارەت بە هێرشەکە لە کۆبوونەوەدایە. 
 
هاوکات ییسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند: "حیزبوڵڵا هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاند،" گوتیشی: "خەریکە لە جەنگێکی سەرتاسەری لەگەڵ حیزبوڵڵا نزیکدەبینەوە، هیچ گومانیشی تێدا نییە کە ئێمە باجی ئەوە دەدەین، بەڵام حیزبوڵلا باجێکی گەورەتر دەدات."
 
هەروەها بێنی گانتس، سەرۆکی پارتی بەرەی دەوڵەتی ئیسرائیلی رایگەیاند: "کاتی ئەوەیە رێککەوتنی ئاڵوگۆرکردنی دیلەکان لەگەڵ حەماس بکەین و ئاراستەی گرژییەکان بگۆڕین بۆ بەرەی باکوور لەگەڵ حیزبوڵڵا."
 
سوپای ئیسرائیل باس لەوە دەکات کە پێشتر هیچ هۆشدارییەکیان بە دانیشتووانی گوندی مەجدەلشەمس نەدابوو و سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە بەرزاییەکانی جۆلان لە کاتی هێرشەکەدا کێشەیان هەبووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی لەلایەن رێڤەبەریی خۆسەر

ئازادکردنی ژمارەیەک چەکداری داعش لە رۆژئاوای کوردستان و مەترسییەکانی

بڕیاری لێخۆشبوون لە ژمارەیەک چەکداری پێشووی داعش لەلایەن هەسەدەوە، کاردانەوە و نادڵنیایی ئەمنیی دروستکردووە. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى رۆژئاواى نەینەوا هۆشداری لە دزەکردنی ئەو چەکدارانە بۆ عێراق دەدات. فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخانیش لە شنگال دەڵێت، "مەترسی هەیە وڵاتانی ناوچەکە ئەو چەکدارانە بەکاربهێنن."