ئیسرائیل قوتابخانەیەکی غەززەی بۆردوومان کرد و 30 کەس گیانیان لەدەستدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئیسرائیل قوتابخانەیەکی شاری دێر بەلەحی کەرتی غەززەی بۆردوومانکرد. بەو هۆیەوە 30 کەس کورژان و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. 
 
نەخۆشخانەی شەهیدی ئەقسا زانیارییەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، بەشێک لە کوژراو و برینداران، ژن و منداڵن.
 
ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لەو شوێنە ناوەندێکی فەرماندەیی حەماسی کردووەتەوە ئامانج و "پێش هێرشەکە، ژمارەیەک رێکار گیرانەبەر بۆ ئەوەی مەترسیی لەسەر خەڵکی سڤیل کەمبکرێتەوە."
 
کارماندە مرۆییەکانی غەززە دەڵێن، هەزاران کەس پەنایان بۆ قوتابخانەکە بردبوو کە ناوەندێکی تەندروستیشی تێدابوو.
 
دیمەنی دوای بۆردوومانەکە پێشانی دەدات کە قوتابخانەکە زیانی گەورەی بەرکەوتووە. خەڵک بەنێو داروپەردوو و دووکەڵی بۆردوومانەکەدا بەدوای تەرمەکاندا دەگەڕان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی لەلایەن رێڤەبەریی خۆسەر

ئازادکردنی ژمارەیەک چەکداری داعش لە رۆژئاوای کوردستان و مەترسییەکانی

بڕیاری لێخۆشبوون لە ژمارەیەک چەکداری پێشووی داعش لەلایەن هەسەدەوە، کاردانەوە و نادڵنیایی ئەمنیی دروستکردووە. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى رۆژئاواى نەینەوا هۆشداری لە دزەکردنی ئەو چەکدارانە بۆ عێراق دەدات. فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخانیش لە شنگال دەڵێت، "مەترسی هەیە وڵاتانی ناوچەکە ئەو چەکدارانە بەکاربهێنن."