تیمێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر مەشق لەسەر رزگارکردن لە کاتی بوومەلەرزەدا دەکات

26-11-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

تیمێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ رزگارکردنی مرۆڤ لە رووداوە سرووشتی و سەختەکاندا، بۆ وەرگرتنی مەشق و راهێنان لە خولێکدا چوونەتە ئوردن.
 
خولەکە 19ـی ئەم مانگە لە ئوردن دەستیپێکرد و ئەمڕۆ کۆتا رۆژی خولەکەیە و تیمەکەی بەرگری شارستانیی هەولێر بڕوانامەی بەشداربوون  لە خولەکەدا وەردەگرن.
 
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "راهێنانەکە بۆ رزگارکردنی خەڵکە لەکاتی رووداوە سەختەکاندا، وەکو رووداوی بوومەلەرزە، یان داڕووخانی باڵەخانەکان، لەوێدا تیمەکەمان فێری رزگارکردنی خەڵک لەژێر داروپەردووەکاندا دەکرێن".
 
لەلایەن مامۆستایانی ئوردنی و ئەڵمانییەوە لە سەنتەری راهێنانی بەرگری شارستانی ئوردن مەشق بە تیمەکەی بەرگری شارستانیی هەولێر کراوە.
 
ئەو تیمەی بەشداریی خولەکەی کردووە تیمی رزگارکردنن لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، پێکهاتوون لە ئەفسەرێک و 22 کارمەند.
 
خولەکە بە پشتیوانی ئاژانسی فیدراڵیی ئەلمانی THW کراوەتەوە و ئەوان سپۆنسەری خولەکەن بۆ بەرگری شارستانیی هەولێر.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو سەربازی ئیسرائیلی لەسەر سنووری سووریا. وێنە: Reuters

ئیسرائیل: حیزبوڵڵا مەرجەکانی ئاگربەست جێبەجێ ناکات

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل تۆمەتی ئەوە دەداتە پاڵ حیزبوڵڵا، کە مەرجەکانی ئاگربەستی نێوانیان جێبەجێ ناکات. هۆشداریشی دا ئەگەر بەردەوام بن، "ئیسرائیل هەنگاو دەنێت." حیزبوڵڵاش هەمان تۆمەت دەخاتە پاڵ ئیسرائیل و دەڵێت: "جارێ ئارام دەگرین."