رووداو دیجیتاڵ
گرووپی بارمتەکان و خێزانە ونبووەکانی ئیسرائیل رایگەیاند، دوو بارمتەی ئیسرائیلی کە لەلای حەماسن، گیانیان لەدەستداوە.
رۆژی دووشەممە، 22ـی تەممووزی 2024، گرووپی بارمتەکان و خێزانە ونبووەکانی ئیسرائیل، کە کار بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەکات لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانی دوو بارمتەی دیکەی راگەیاند.
لە راگەیێندراوی گرووپەکەدا هاتووە، هەریەکە لە یاگێڤ بوکشتاب، تەمەن 35 ساڵ و ئەلێکس دانسیگ، تەمەن 76 ساڵ ئەو دوو بارمتەن کە لە غەززە گیانیان لەدەستداوە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانی دوو بارمتەکەی دووپاتکردەوە و رایگەیاند "تەرمەکانیان لەلای بزووتنەوەی حەماسی تیرۆریستە لە غەززە."
بوکشتاب لە یەکێک لە ئۆردووگا جوونشینەکانی نزیک سنووری غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەر لەگەڵ هاوژینەکەی لەلایەن حەماسەوە بەبارمتە گیرا، بەڵام دوای 50 رۆژ ژنەکەی ئازاد کرا.
ئەلێکس لە یەکێک لە مۆنیومێنتەکانی قوربانییانی هۆڵۆکۆست کاری دەکرد و یەکێک بوو لەوانەی کە دایک و باوکی قوربانیی هۆڵۆست بوون.
لە ئۆکتۆبەری رابردوو، دوای ئەوەی حەماس هێرشی کردە سەر سنوورەکانی ئیسرائیل، 251 کەسی بەبارمتە گرت و تاوەکو ئێستاش 116ـیان لە غەززە ماون، بەرپرسانی ئیسرائیلیش دەڵێن، 44 کەسییان گیانیان لەدەستداوە.
هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بووە هۆی ئەوەی هەزار و 197 کەس لە غەززە بکوژرێن، کە زۆربەیان هاووڵاتییانی سیڤیل بوون.
دوای ئەوەش ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشەکەی حەماس، هێرشی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد و تاوەکو ئێستا لانیکەم 39 هەزار و شەش کەسی کوشتووە کە زۆربەیان سڤیلن.
گفتوگۆکانی ئاگربەستیش بەنێوندگیری قەتەر، میسر و ئەمریکا بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک رووینەداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ