رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە بۆ بەشداریکردن لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بچێتە تاران، کە لە هەریەک لە نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان، مستهفا سهيد قادر، جێگرى سهرۆكى ههرێمى كوردستان و قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان و رێبهر ئهحمهد، وهزيرى ناوخۆ پێكدێت.
لە راگەیێندراوێکدا، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ چەپکە گوڵێک بۆ پرسەی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی پەیامێکی هاوخەمیی ناردە کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "بۆ مەرگی خەمناکی سەرۆک رەئیسی و یاوەرانی، هاوسۆز و هاوخەمی سەرکردایەتی و حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دۆستم".
پەیامی سەرەخۆشی و چەپکە گوڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر: بۆ مەرگی خەمناکی سەرۆک رەئیسی و یاوەرانی، هاوسۆز و هاوخەمی سەرکردایەتی و حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دۆستم
— Rudaw (@Rudawkurdish) May 21, 2024
وێنەکان: بەختیار قادر - پەیامنێری رووداو pic.twitter.com/34npVOSAqw
کاژێر 01:00ـی نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و چەند وەزیر و بەرپرسێکی دیکە بە هاوبەشی لەگەڵ ئیلهام عەلیێف، سەرۆککۆماری ئازەربایجان، بەنداوی (قیز قەلعەسی)ـیان لە پارێزگای تەورێز کردەوە، دوای تەواوبوونی رێوڕەسمەکە بۆ بەسەرکردنەوەی پرۆژەیەکی پاڵاوگەی نەوت بە سێ هێلیکۆپتەر بەرەو تەورێز بەڕێکەوتن، بەڵام لە رێگە هێلیکۆپتەری سەرۆککۆمار کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستدا.
دوایین دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران سەرەتای ئەم مانگە بوو.
نێچیرڤان بارزانی، رۆژی 5 ی ئایاری 2024 بە بانگهێشتێکی فەرمی سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمار، محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، سکرتێری ئهنجوومهنى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.
رۆژی 13ی ئایاری 2024 ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد.
کەنعانی رایگەیاند، لە سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران، "گفتوگۆی راشکاوانە لەنێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق و ئێران لە بواری جیاوازدا کرا. بە خۆشحاڵییەوە ئەو گفتوگۆیانە ئەرێنی و بنیاتنەر بوون، هیوادارین لە ئاییندەیەکی نزیکدا کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ببینین لە پتەوکردنی هاوکارییەکانی هەردوولا لە بوارە جیاوازەکاندا، هەر وەکو لە هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکاندا، و هیوادارین بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو هاوکارییانە ببینین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ