سوپای ئیسرائیل کوژرانی پێنج سەربازی لە لوبنان راگەیاند

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، پێنج سەربازیان لە باشووری لوبنان کورژاون، بەوەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل لە لوبنان گەیشتە 19 کەس. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی پێنج سەرباز و برینداربوونی حەوتی دیکەی لە لوبنان راگەیاند. 
 
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، سەربازەکان لە چەند شوێنێکی جیا جیای سنووری باشووری لوبنان کوژراو و بریندار بوون و دەشڵێت، "بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و کەسوکاری ئەوانەشی کە کوژراون ئاگادار کراونەتەوە".
 
دوێنێ چوارشەممەش، حیزبوڵڵا لە راگەیێندراوێکدا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەیان بکات، رایگەیاند چەندین سەربازی ئیسرائیلییان لە باشووری لوبنان کوشتووە. 
 
لە دەستپێکی هێرشی زەوینی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵا، لانیکەم 19 سەربازی ئیسرائیلی کوژراون؛ لە بەرامبەردا بە گوتەی ئیسرائیل، سەتان چەکداری حیزبوڵڵا کوژراون، نیوەی جبەخانەی سەربازیی تەقێندراوەتەوە و دەیان تونێڵیان وێرانکردووە.
 
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ئیسرائیل لە دوو میحوەرەوە هێرشی زەوینی بۆسەر باشووری لوبنان دەستپێکرد، بەهۆی سەختی جوگرافیای ناوچەکە و پێکدادانی چەکدارانی حیزبوڵڵا، دوای 10 رۆژ رووی کردە باشووری رۆژئاوا و بەرەیەکی دیکەی لە ناقوورە کردەوە.
 
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە ساڵی رابردووەوە، بەهۆی بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل زیاتر لە دوو هەزار و 350 کەس لە لوبنان کوژراون و 1.2 ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون، لە دیوی ئیسرائیلیش زیاتر لە 50 کەس بەهۆی بۆردوومانی حیزبوڵڵاوە کوژراون و نزیکەی 100 هەزار کەسیش دەربەدەر بوون. 
 
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: یەحیا سنوار کوژرا

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا بۆ ژمارەیەک لە هاوکاتانی لەسەر ئاستی جیهان، کوژرانی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس پشتڕاست دەکاتەوە.