نێوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەست

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دەقی رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماسی لەبارەی ئاگربەست دەستکەوتووە. ئاگربەستەکە پێکدێت لە کشانەوەی سوپای ئیسرائیل، ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانیکراوان، چارەسەری ناکۆکییەکانی بەرەی فێلادلفیا، کردنەوەی دەروازەی رەفەح و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان.
 
لە نێوەڕۆكی رێککەوتنەکەدا هاتووە: "ئامانجی هەردوولا نێوەندگیرەکانیش گەیشتن بووە بە رێککەوتنی کۆتایی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی 27ـی ئایاری 2024 بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بارمتە و زیندانیکراوان لەگەڵ گەڕانەوەی ئارامیی هەمیشەیی کە ئاگربەستی بەردەوام بەدوای خۆیدا بهێنێت. سەرجەم رێکارەکانی قۆناخی یەکەم لە قۆناخی دووەمدا بەردەوام دەبێت، بەوپێیەی گفتوگۆکردن لەبارەی مەرجەکانی جێبەجێکردنی قۆناخی دووەم بەردەوامە، هەروەها گەرەنتیکارانی ئەم رێککەوتنە کاردەکەن بۆ گەرەنتیکردنی بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن."
 
کشانەوەی سوپای ئیسرائیل
 
سوپای ئیسرائیل بەرەو رۆژهەڵات دەکشێنەوە لەو ناوچانەی کە چڕیی دانیشتووانی هەیە بەدرێژایی سنووری کەرتی غەززە، کە ناوچەی دۆڵی غەززە (بەرەی نێتزاریم و دوار کوێت)ـیش دەگرێتەوە، هێزەکانی ئیسرائیل بە درێژایی 700 مەتر بڵاودەبنەوە لە 5 خاڵی دیاریکراو، کە ئەوەش تاوەکو 400 مەتر زیاد دەکرێت، کە ئەوەش لایەنی ئیسرائیلی دیاری دەکات، باشوور و رۆژئاوای سنوور لەسەر بنەمای نەخشەی رێککەوتن لەسەرکراو دەبێت.
 
ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانیکراوان:
 
- 9 بارمتەی نەخۆش و بریندار لەنێو لیستی 33 ئازاد دەکرێن، لە بەرامبەردا ئازادکردنی 110 زیندانیکراوی فەڵەستینی کە بە سزای تاهەتایی حوکمدراون.
 
- ئیسرائیل 1000 دەستگیرکراوی غەززە ئازاد دەکات کە لە 8ـی ئۆکتۆبەری 2023ـدا دەستگیرکراون، ئەو کەسانەی کە هیچ بەشدارییەکیان لە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـدا نەبووە.
 
- کەسانی سەروو 50 ساڵ لە لیستی 33ـدا بەگوێرەی کلیلی 1: 3 سزادراوی تاهەتایی +1: 27 حوکمدراو بە یاسای دیکە.
- ئیبرا مەنگستۆ و هشام سەید – ئازاد دەکرێن بەگوێرەی یاسای ئاڵوگۆڕی 1: 30 لەگەڵ 47 زیندانیکراوی شالیت.
- چەند زیندانیکراوێکی فەڵەستینی لە دەرەوە یان لە نێو غەززە ئازاد دەکرێن، ئەوەش لەسەر بنەمای رێککەوتنی هەردوولا.
 
بەرەی فێلادلفیا:
 
- سوپای ئیسرائیل هەنگاو بە هەنگاو لە ناوچەکانی رێڕەوەکە ژمارەی سەربازەکانی کەم دەکاتەوە لە چوارچێوەی قۆناخی یەکەم، ئەوەش بە گوێرەی نەخشەی رێککەوتن لەسەرکراو لەلایەن هەردوولاوە.
 
- لە چوارچێوەی قۆناخی یەکەم کۆتا بارمتە ئازاد دەکرێت لە رۆژی 42ـەمین، سوپای ئیسرائیلیش دەست بە کشانەوە دەکات لەماوەیەکدا کە 50 رۆژ زیاتر نەبێت.
 
دەروازەی رەفەح
 
- دەروازەی رەفەح ئامادە دەبێت بۆ گواستنەوەی سڤیل و بریندارەکان دوای ئازادکردنی سەرجەم ئافرەتانی سڤیل و سەرباز، ئیسرائیلیش کار دەکات بۆ ئامادەکردنی دەروازەکە بەزووترین کات.
 
- سوپای ئیسرائیل لە دەوروبەری دەروازەی رەفەح بڵاوەیان پێدەکرێت بەگوێرەی نەخشە.
 
- رۆژانە رێگە دەدرێت کە 50 سەربازی بریندار لەگەڵ 3 هاوەڵ بۆ هەر یەکێکیان تێپەڕبن بە دەروازەکەدا، هەریەک لەو هاوەڵانەش دەبێت رەزامەندیی میسر و ئیسرائیل وەربگرن.
 
- دەروازەکە بەگوێرەی لێکتێگەیشتنەکانی مانگی تەممووزی 2024 دەکرێتەوە.
 
دەرچوونی نەخۆش و بریندارە سڤیلەکان:
 
- رێگە بە سەرجەم خەڵکانی سڤیلی فەڵەستینی بریندار و نەخۆش دەدرێت کە بە دەروازەی رەفەحدا تێپەڕبن، ئەوەش بە گوێرەی بەندی 12 لە رێککەوتنی 27ـی ئایاری 2024.
 
گەڕانەوەی ئاوارەکان بەبێ هەڵگرتنی چەک (بەرەی نێتزاریم):
 
- گەڕانەوەی رێککەوتن لەسەرکراو لەسەر بنەمای رێککەوتنی 27ـی ئایاری 2024، مادەی 3- ئا و مادەی 3- ب.
- لە رۆژی حەوتەمدا، رێگە بە ئاوارەکان دەدرێت بە پیادە بگەڕێنەوە بەرەو باکوور، بەبێ هەڵگرتنی چەک و بەبێ پشکنین لە شەقامی رەشیدەوە، لە رۆژی 22ـەمدا رێگەیان پێدەدرێت کە بەرەو باکوور بگەڕێنەوە لە شەقامی سەلاحەدین بەبێ پشکنین.
- لە رۆژی حەوتەمدا، رێگە بە ئۆتۆمبێلەکان دەدرێت بگەڕێنەوە باکووری بەرەی نێتزاریم، ئەوەش دوای پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان لە رێگەی کۆمپانیای تایبەت، کە وڵاتانی نێوەندگیر بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ ئیسرائیل کۆمپانیاکە دیاری دەکەن.
 
پرۆتۆکۆڵی هاوکارییە مرۆییەکان:
 
رێکارەکانی سەبەتەی هاوکارییە مرۆییەکان بەگوێرەی رێککەوتنەکان دەبێت، بە پشتبەستن بە پرۆتۆکۆڵە مرۆییەکان کە رێککەوتنی لەسەرکراوە لە ژێر چاودێریی وڵاتانی نێوەندگیر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماجید ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر

قەتەر: پێشنیازی ئاگربەستی غەززە لە قۆناخی کۆتاییدایە

قەتەر کە نێوەندگیرێکی سەرەکیی نێوان حەماس و ئیسرائیلە دەڵێت، گفتوگۆکانی تایبەت بە راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ئەو جەنگە لە قۆناخی کۆتاییدان. ئاماژە بەوەش دەکات، دەکرێت 'لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا' ئاگربەست رابگەیێندرێت