Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ
14-03-2025
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست14-03-2025

یەکەم نوێژی تەراویح دوای 11 ساڵ لە مزگەوتی گەورەی ئەمەوی

0:00
0:00
قەبارەی دەق

رووداو دیجیتاڵ / AA

دوای زیاتر لە دەیەیەک دابڕان، دەرگەکانی مزگەوتی گەورەی ئەمەوی لە شاری حەلەبی سووریا بە رووی نوێژخوێناندا کرانەوە و یەکەم نوێژی تەراویح لەو مزگەوتە مێژووییە ئەنجامدرا. ئەوەش دوای ئەوەی مزگەوتەکە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە زیانی بەرکەوتبوو.
 
مزگەوتی گەورەی ئەمەوی، یەکێکە لە کۆنترین و گرنگترین مزگەوتەکانی جیهانیی ئیسلامی، بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی دەسەڵاتی پێشووی سووریا زیانی زۆری بەرکەوتبوو. بەڵام بە پاڵپشتیی وەزارەتی ئەوقافی سووریا، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە دەستیپێکرد.
 
دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە کە سێ مانگی خایاند، لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان، یەکەم نوێژەکانی تەراویح و عیشا لە مزگەوتەکە ئەنجامدران. ئەمەش بووە مایەی خۆشی و شادییەکی زۆر لای دانیشتووانی شارەکە، کە ماوەیەکی زۆر بوو لە ئەنجامدانی نوێژ لەو مزگەوتە پیرۆزە بێبەش ببوون.
 
گەڕانەوەی ژیان بۆ مزگەوتی گەورەی ئەمەوی نیشانەیەکی گرنگە بۆ زیندووبوونەوەی حەلەب و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ئاسەوارەکانی شەڕ و گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ شارەکە.