رووداو دیجیتاڵ
دوای دابڕانێکی 12 ساڵی لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان، بۆ یەکەمجار وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی تورکیا دەکات.
رۆژی سێشەممە، 14-1-2025، ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری ئیدارەی نوێی سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "سبەی نوێنەرایەتیی سووریای نوێ دەکەین لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ کۆماری تورکیا، کە 14 ساڵە گەلی سووریای جێنەهێشتووە."
12 ساڵە دوای دەستپێکردنی شۆڕش و سەرهەڵدانی قەیرانی نێوخۆیی سووریا، حکومەتی تورکیا پاڵپشتی لە ئۆپۆزیسیۆن کرد. بەهۆیەوە گرژی لە پەیوەندییەکانی نێوانیان هەڵکشا و حکومەتی ئەوکاتی سووریا چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی تورکیای راگرت. لە ئەنجامدا تورکیا رۆژی 26ـی ئاداری 2012 باڵیۆزخانەی لە دیمەشق داخست.
دوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە 8ی کانوونی دووەمی 2024، دوای چوار رۆژ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی کاربەڕێکەری وڵاتەکەی لە دیمەشق دیاریکرد.
چوار رۆژ دوای رووخانی رژێمی ئەسەد، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، بووە یەکەم بەرپرسی حکومەتی تورکیا سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریادا کۆبووەوە.
رۆژی 22ی کانوونی یەکەمی 2024یش، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ