رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە مەنامە لەگەڵ وەزیری گەشەپێدانی بەردەوامی بەحرەین کۆبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شانشینی بەحرەین، لە شاری مەنامە، لەگەڵ نوور بنت عەلی ئەلخولەیف، وەزیری گەشەپێدانی بەردەوام و سەرۆکی ئەنجومەنی گەشەپێدانی ئابووريی بەحرەین کۆبووەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکە دا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و برەودان بە وەبەرهێنان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەحرەین و بڕیارە لەگەڵ شا و جێنشینن و سەرۆکوەزیران و بەرپرسە باڵاکانی بەحرەین کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ