Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لە غەززە نوێژی مردوو لەسەر ژمارەیەک تەرم دەکرێت

لە غەززە نوێژی مردوو لەسەر ژمارەیەک تەرم دەکرێت

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست09-06-2024

حەماس: لەکاتی رزگارکردنی چوار بارمتەکەدا ئیسرائیل 210 کەسی کوشتووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هاوار عەبدولڕەزاق

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هاوار عەبدولڕەزاق

رۆژی بڵاوکردنەوە

09-06-2024

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-05-2026

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین

 
رووداو دیجیتاڵ

بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە، کە چوار لە بارمتەکانی بە زیندوویی رزگار کرد، 210 فەلەستینیی سڤیلی کوشتووە، بەڵام ئیسرائیل تۆمەتەکەی حەماس رەتدەکاتەوە.
 
نووسینگەی راگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشە تایبەتەکەی سوپای ئیسرائیل لە کەمپی نەسیرات لە نێوەڕاستی کەرتی غەززە کراوە، "بۆ رزگارکردنی ئەو چوار بارمتە، سوپای ئیسرائیل 210 کەسی سڤیلی کوشتووە و زیاتر لە 400 کەسیشی بریندار کردووە."
 
ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سەربازێکیان بریندار بووە.
 
لەبارەی وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەوە، دانیاڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "سوورین لەسەر ئەوەی سەرجەم بارمتەکان بگەڕێنینەوە، بەڵام دەزانین ژمارەی زیانەکانی حەماس کوژرانی کەمتر لە 100 چەکدار بووە."
 
زیاتر لە هەشت مانگ بەسەر جەنگی غەززەدا تێپەڕیوە و سوپای ئیسرائیل لەدوای ئازادکردنەکە رایگەیاند، ئێستا 116 بارمتە لەنێو غەززە ماون، کە 41یان کوژراون.