Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تانکێکی ئیسرائیل لە سنوورەکانی غەززە لە 02-04-2024. وێنە: REUTERS/Hannah McKay

تانکێکی ئیسرائیل لە سنوورەکانی غەززە لە 02-04-2024. وێنە: REUTERS/Hannah McKay

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست07-04-2024

ئیسرائیل بە نزیکەیی هەموو هێزە زەوینییەکانی لە باشووری غەززە کشاندەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆشش بێستانسووری
کۆشش بێستانسووری07-04-2024

بابەتی پەیوەندیدار

ئیسرائیل: هێرشەکانمان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی حیزبوڵڵایە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

ئیسرائیل: هێرشەکانمان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی حیزبوڵڵایە

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان: حیزبوڵڵا بۆ ئاگربەستێکی هەمەلایەنە ئامادەیە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان: حیزبوڵڵا بۆ ئاگربەستێکی هەمەلایەنە ئامادەیە

نەتەنیاهوو فەرمانی هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانی باشووری بەیرووتی دەرکرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

نەتەنیاهوو فەرمانی هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانی باشووری بەیرووتی دەرکرد

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژێکی سەربازیی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هەموو هێزە زەمینییەکانیان لە باشووری غەززە کشاندوونەتەوە، جگە لە یەک لیوا.

ئەو گوتەبێژەی سوپای ئیسرائیل زانیاریی زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو. روون نییە کشانەوەکەی سوپای ئیسرائیل لە باشووری غەززە، دەبێتە هۆی دواکەوتنی ئەو هێرشەی پێشتر ئیسرائیل بڕیاری لێدابوو بۆسەر رەفەح بەمەبەستی لەنێوبردنی حەماس.

کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری غەززە لەکاتێکدایە کە میسر ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل لای حەماس.

شەش مانگ پێش ئێستا و لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 هێرشەکانی ئیسرائیل، دوای هێرشی حەماس بۆسەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل، دەستیان پێکرد. لە مانگەکانی رابردوودا سەرنجی ئیسرائیل لەسەر باشووری غەززە بووە.

زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتیی غەززە ئاوارەی شاری رەفەح بوون، کە نزیکە لە سنوورەکانی میسرەوە.

بەپێی سەرچاوە ئیسرائیلییەکان، لە 7ی ئۆکتۆبەردا حەماس زیاتر لە 250 کەسی لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئیسرائیل بە دیل گرت و زیاتر لە 1200 سەرباز و کەسیشی کوشت.

تاوەکو ئێستاش بەهۆی بۆردوومان و هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، بەپێی تەندروستیی غەززە، زیاتر لە 33 هەزار و 100 فەڵەستینی کوژراون.
 
کۆشش بێستانسووری
کۆشش بێستانسووری07-04-2024