رووداو دیجیتاڵ
گوانژۆ یەکێکە لە چوار گەورەترین شارەکانی چین، دەکەوێتە سەر رووباری مرواری، دانیشتووانی ئەو شارە بە دیالێکتی کانتۆنیز قسە دەکەن، کە دووەم گەورەترین دیالێکتە لەو وڵاتە لەدوای دیالێکتی ماندەرین.
هەرێمی گوانگدۆنگ کە پایتەختەکەی گوانژۆیە 34 ساڵە لەسەر یەک داهاتی نێوخۆی روو لە زیادبوونە، بۆ ساڵی 2022 داهاتەکەی گەیشتە 1.9 ترلیۆن دۆلار.
ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگی"Greater Bay"یە کە ئەو شوێنە ناوچەیەکی گەورە و گرنگی گەشتیاری و بازرگانی تەکنەلۆژیی چینە، دەکەوێتە سەر دەریای باشووری چین، ئاوی رووباری مرواری دەرژێتەوە نێو دەریاکە.
لە شاری گوانژۆ پردی هۆنگ کۆنگ - ژوهای - ماکاو هەیە کە درێژترین پردی پەڕینەوەیە لە جیهاندا کە توونێلە و بەسەر وشکانی و دەریادا دەڕوات.
بەهۆی ئەوەی زۆرترینی رووبەری شارەکە بە دەریا دەورەدراوە خاوەنی زۆرترین بەرهەمی خۆراکی دەریاییە لە چین.
حکومەتی عێراق لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵدا کونسوڵخانەی لە شاری گوانژۆ کردووەتەوە.