Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی وەرگیراو لە گرتە ڤیدیۆییەکە

وێنەیەکی وەرگیراو لە گرتە ڤیدیۆییەکە

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست04-04-2024

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن بابان رەحیم

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هێمن بابان رەحیم

رۆژی بڵاوکردنەوە

04-04-2024

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-05-2026

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین

رووداو  دیجیتاڵ

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند لە چوارچێوەی گەڕی دوومی هێرشەکانیان، بەیانیی ئەمڕۆ لەرێگەی درۆنەوە ئامانجێکیان لە شاری ئیشدودی ئیسرائیل بۆردوومان کردووە، بەبێ ئەوەی ئامانجەکە ئاشکرا بکات.
 
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە ژمارەیەک میلیشیای شیعە لەخۆدەگرێت راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆیانەوە بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوکردەوە و رایگەیاند: " بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەرێگەی درۆنێکەوە شوێنێکمان لە ئیشدود لە خاکی داگیرکراو کردە ئامانج."
 
گرووپەکە راشیگەیاندووە "لەچوارچێوەی قۆناخی دووەمی ئۆپەڕاسیۆنەکانی مقاوەمەی داگیرکار و بۆ پشتیوانی لە کەسوکارمان لە غەززە لە وەڵامی ئەو هێرشانەی زایۆنی لە دژی هاووڵاتیانی فەلەستینی دەیانکات، بەردەوام دەبین لە کردنە ئامانجی مۆڵگەی دوژمنان."
 
ئەو گرووپە هەروەها گرتەی ڤیدیۆیی هێرشەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بە گوتەی خۆیان هێرشەکەی ئەمڕۆ 4ـی نیسانی 2024ـە، جگە لە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی دیکەی ڤیدیۆیی، گوایە تایبەتە بە هێرشێکیان بۆ سەر بنکەی ئاسامانیی رامات دەیڤید کە رۆژی 3ـی ئەم مانگە کردوویانە.
 
گرووپە چەکدارەکەی شیعەکان ماوەیەکە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە کە ئەگەری هەیە بەهۆی ئەو هێرشانەوە عێراق بکرێتە ئامانج.
 
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە 17ـی ئۆکتۆبەری 2023، لە عێراق و سووریا، هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەستیان بە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان بەتایبەتی ئەمریکا کرد. بەڵام دوای ئەوەی ئەمریکا چەند جارێک بەتووندی وەڵامی دانەوە، لەوانەش کوشتنی ئەبو باقر ساعیدی، فەرماندەی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە شەوی چوارشەممە، 07-02-2024، لە نێو جەرگەی بەغدا، گرووپەکە هیچ هێرشێکی دیکەی نەکردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.