رووداو-سلێمانی
بڕینى بەشە دەرمانى هەرێمى کوردستان لەلایەن وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقەوە هاونیشتمانیان نیگەران دەکات و بەشێک لەپەرلەمانتارانى کوردیش لە عێراق بە هێڵى سور ناوى دەبەن.
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت لەساڵانى رابردوشدا بەشە دەرمانى هەرێمى کوردستان وەک خۆى نەگەیشتوەو کەموکورى هەبووه.
هەرێمى کوردستان ساڵانە پێویستى بە زیاتر لە 4 هەزار جۆر دەرمان هەیە کە زۆرترینیان دەرمانى دژە بەکتریا و ژانبڕەکانن، لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە لە کاتى پەسەند کردنى پرۆژەیاساى بودجەدا کێشە بۆ بەشە بودجە و دەرمانى هەرێمى کوردستان دروستدەبێت، ئەمساڵیش بەهۆى هاتنى زیاتر لە 1 ملیۆن و 8 سەد هەزار ئاوارەوە بۆ باشوورى کوردستان پێویستی بۆ دەرمان زیاترى کردووە.


