کەمکردنەوەی کالۆری خۆراک، پێست گەنجدەکاتەوە

19-08-2017
زێڕین کامەران
نیشانەکردن خۆراک
A+ A-


رووداو-هەولێر

توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا رایدەگەیێنن، پەیرەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروستی کەم کالۆری دەبێتە هۆی پاراستنی تەندروستی پێست و رێگریکردن لە پیربوونی.


پزیشکە ئەمریکییەکان کە ئەنجامی تویژینەوەکەیان لە گۆڤاری (نەیچەر کۆمیونیکەیشنس) بڵاوکردەوە دەڵێن پیربوونی پێشوەختە پێست یەکێکە لە بڵاوترین جۆری نەخۆشی کە تووشی مرۆڤی ئێستا دەبێت، ئەوان دەڵێن بەپێی توێژینەوەکەیان دەرکەوتووە دوورکەتنەوە لە کالۆری زۆر لە خۆراکدا دەبێتەهۆی زیادبوونی تەمەنی بایۆلۆجی جەستە و رێگریکردن لە تێکچوونی خانەکانی پێست.

لەماوەی رابردوودا چەندین توێژینەوە لە پەیوەندی نێوان سیستەمی خۆراکی تەندروست و تەندروستی مرۆڤیان کۆڵیوەتەوە، هەر بەپێی توێژینەوەکانی رابردوو ئەوانەی خۆراکی چەور و پڕ کالۆری دەخۆن مەترسی مردنیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرەی جۆری دوو و نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە لەوانەی زیاتر سەوزە و میوەکان و گۆشتی سپی دەخۆن، بەڵام ئەم توێژیینەوەیە راستەوخۆ کاریگەری کالۆری لەسەر پێست دەردەخات و پزیشکان داوا دەکەن بۆ بە گەنجتر هێشتنەوەی پێست لە خۆراکە چەورەکان بەدووربن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە