چالاکی جەستەیی هانی هەڵبژاردنی خۆراکی تەندروست دەدات

18-09-2017
زێڕین کامەران
نیشانەکردن وەرزش، خۆراک
A+ A-


رووداو-هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێ رایدەگەیێنێت ، چالاکی جەستەیی دەبێتەهۆی باشترکردنی هەڵبژاردنی خۆراک لەلایەن پیاوانەوە ئەمە لەکاتێکدایە ئەو کاریگەرییە لە خانماندا هێندەی پیاوان نییە و سنووردارە.


بەپێی ئەنجامی تویژینەوەیەکی زانستی لە زانکۆی میزۆری ئەمریکا کە ئەنجامەکەی لە گۆڤاری برەین ریسێرچس  بڵاوکراوەتەوە، چالاکی جەستەیی بەشێوەیەکی جیاواز کار لە سیستەمی خۆراکی پیاوان و خانمان و چۆنییەتی هەڵبژاردنی خۆراکەکانیان دەکات.
  
توێژەرە ئەمریکییەکان وای بۆ دەچن چالاکی جەستەیی وەک راکردن و مەلەکردن کار لەو ئاماژە دەمارییانە دەکات کە لە گەدەوە دەگەنە مێشک و لە ماوەی 4 هەفتەدا وا دەکات پیاوان خۆراکی تەندروستتر هەڵبژێرن لە کاتێکدا خانمان لە هەمان ماوەدا هیچ کاریگەرییەک لە هەڵبژاردنی جۆری خۆراکەکانیان رووینەداوە.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە