توێژینەوە: نەشتەرگەری لابردنی چەوری کار لە سپێرمی پیاوان دەکات

17-09-2017
زێڕین کامەران
نیشانەکردن نەزۆکی
A+ A-


رووداو-هەولێر
 
توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدات دەربارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لاوازبوونی جەستە لە پیاواندا کە بۆ لابردنی چەوری زیادە دەکرێت  و دەڵیت کار لە سپێرمی پیاوان دەکات و لە داهاتوودا دەبێتەهۆی لاوازیی بەپیتیی، ئەمەش لەبەر ئەوەی لابردنی چەوری لە جەستەدا لە رێی نەشتەرگەرییەوە دەبێتەهۆی زیادبوونی دەردانی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و کەمبوونی ڤیتامین دی کە رێگە بۆ نەزۆکی خۆشدەکات.


زانکۆی ئیمۆری لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا کە توێژینەوەکەی تێدا ئەنجامدراوە دەڵێت هەرچەندە ئەنجامدانی نەشتەرگەری لاوازبوون کاریگەری ئەرێنی هەیە وەک دابەزاندنی کێش و لەش و لارێکی رێک و باشتربوونی تەندروستی گشتی جەستە و دووربوون لە قەڵەوی، نابێ لێکەوتە نەرێنییەکانیشی نادیدەبگیرێن،
 
بەپێی زانکۆ ئەمریکییەکە تیمی توێژەرەکان توێژینەوەکەیان لەسەر دوو گروپی پیاوان ئەنجامداوە و هەڵسەنگاندن لە نێوان ئەو پیاوانەی قەڵەون و ئەو پیاوانەی نەشتەرگەرییان ئەنجامداوە کراوە پاشان دەرکەوتووە ئەوانەی نەشتەرگەرییان کردووە لە ماوەی داهاتوودا تووشی نەزۆکی بوون و کاریگەرییە نەرێنییەکان لەسەر سپێرمەکانیان دەرکەوتووە بەراورد بەو پیاوانەی نەشتەرگەرییان ئەنجامنەداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە