پزیشکانی بەریتانی رێنمایی وەرزشوانان دەکەن

17-09-2017
زێڕین کامەران
A+ A-

رووداو-هەولێر

پزیشکانی بەریتانی پسپۆری پزیشکی وەرزشی، رێنمایی وەرزشەوانان دەکەن بە پەیرەویکردنی چەند رێنماییەک دەربارەی خۆراک و خواردنەوەکان کە دەبنە هۆی بەخشینی وزە، بەهێزبوون و توانایی جەستەیی زیاتر.

پزیشکە بەریتانییەکان لە رۆژنامەی بریتیش جۆرناڵی پزیشکی وەرزشی چەند خۆراکێکیان ئاشکرا کرد کە پێویستە وەرزشەوانان رۆژانە لە ژەمە خۆراکییەکانیاندا هەبێت، لەوانە ڤیتامینەکانی وەک B12,C,D هەر یەک لەم ڤیتامینانە سوود و گرنگی خۆیان هەیە و دەبێت وەرزشەوانان هەوڵبدەن لە ژەمە خۆراکییەکانیاندا میوە و سەوزە زۆرتر بخۆن، تا بتوانن زۆرترین بڕی ڤیتامین وەربگرن. 

ئۆمێگا 3 کە جۆرە چەورییەکی باشە و لەجەستەدا دروست نابێت بۆیە دەبێت لە رێی رەگەزە خۆراکییەکانەوە دەستمان بکەوێت، ئۆمێگا 3 لە ماسی و گوێز و بادەمدا هەیە. 

کافایین، دەبێتە هۆی وریایی و زیاد بوونی توانای جەستەیی، کافایین  دەتوانن لە رێی خواردنەوەی قاوە یان دەکرێت حەبی کافایین بەکاربهێنن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە