رووداو- هەولێر
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی راپەرین تایبەت بە منداڵان رایگەیاند زیاتر لە 325 منداڵ لەوانەی لە کەمپی خازر ژەهراویبوون بە خۆراک، لە نەخۆشخانەکەیان چارەسەریان بۆ کراوە و نزیکەی 20 منداڵ لەوان لەژێر چاودێری ورد دان.
د. سەبوور ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی راپەڕین لە هەولێر دەڵێت لەوای دەستپێكردنی ژەهراویبوونەکە زیاتر لە 325 کەس بۆ چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی راپەڕینیان کردووە و دوای چارەسەر گەڕێندراونەتەوە،
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی راپەڕین دەشڵێت 20 لەوانە ژەهراویبوونەکەیان مەترسیدار بووە و تاکو ئێستا لە نەخۆشخانە ماون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.



