گالەری

01-11-2023
16 Photos
هەژار جەوهەر

رووداو دیجیتاڵ

گرووپێک کچ و کوڕی گەنجی دانیشتووی هەولێر و سلێمانی، چوونە ئەشکەوتی سناوە لە شارەدێی سکتانی کۆیە کە 70 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە و لەوێ بە چەندین چالاکیی جیاواز هاڵۆوینیان رێکخست.
 
دوای کاژێر و نیوێک، 45 گەنجەکە گەیشتنە ئەشکەوتی سناوە و دەستیان بە هەڵدانی چادرەکانیان کرد. ئەشکەوتەکەیان بە کولەکە خانمی و میوزیک و چەند هێمایەکی دیکەی هاڵۆوین رازاندەوە. ئەو شەوەشیان بە چەندین چالاکیی ترسناک بۆ ترساندنی یەکدی بەڕێکرد.
 
مەحبووبە عەزیز لەگەڵ هاوژینەکەی بەیەکەوە لە گەشتەکەدا بەشدار بوون و بە رووداوی گوت، "زۆر هیوایەتم گەشتە، گەشت و سەفەر یەکێکە لە هیوایەتەکانم، بەتایبەت ئەو گەشتانەی سەرکێشی و ترسی تێدایە هەر زۆر تایبەتترە بەلای منەوە."
 
هاڵۆوین بۆنەیەکی کۆمەڵایەتییە، لە 31ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەتایبەت ئەمریکا و ئەوروپا، خەڵک جلوبەرگی سەیر و ترسناک لەبەر دەکەن و ماڵ و شوێنی کاریان بە دیزانی ترسناک دەڕازێننەوە.