کوردستان
![پۆلیسی مهاباد دەڵێت، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون دانیان بەوەدا ناوە کە 13 ئۆتۆمبێلیان لە مهاباد، مەراغە و تالیش دزیوە. پۆلیسی مهاباد دەڵێت، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون دانیان بەوەدا ناوە کە 13 ئۆتۆمبێلیان لە مهاباد، مەراغە و تالیش دزیوە.](https://www.rudaw.net/s3/rudaw.net/ContentFiles/763229Image1.jpg?mode=crop&quality=70&rand=1&scale=both&w=752&h=472&version=5715435)
پۆلیسی مهاباد دەڵێت، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون دانیان بەوەدا ناوە کە 13 ئۆتۆمبێلیان لە مهاباد، مەراغە و تالیش دزیوە.
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، تۆڕێکی گەورەی دزیکردنیان هەڵوەشاندەوە و نۆ ئەندامی تۆڕەکەیان دەستگیرکردووە، کە لە سێ شاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دزییان کردووە.
یوسف ئەشرەفی، بەڕێوەبەری پۆلیسی مهاباد رایگەیاند، دوای ئەوەی چەندین رووداوی دزیکردن بە تایبەت دزینی ئۆتۆمبێل لە شارەکە روویاندا و چەندین هاووڵاتی سکاڵایان تۆمار کرد، تیمێکی تایبەتی پۆلیس پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکان کردەوە.
بە گوتەی یوسف ئەشرەفی، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، هێزەکانیان توانیویانە تۆڕێکی گەورەی دزیکردن لە شاری مهاباد ئاشکرا بکەن و دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکدا نۆلە ئەندامانی تۆڕەکە دەستگیر بکەن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی مهاباد دەڵێت، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە 13 ئۆتۆمبێلیان لە شارەکانی مهاباد، مەراغە و تالیش دزیوە.
یوسف ئەشرەفی رایگەیاند، لەو نۆ کەسەی دەستگیرکراون، چوار کەسیان دز و پێنج کەسیان کڕیاری شتە دزیارییەکانن، دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دۆسیەی یاساییان بۆ کراوەتەوە و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەستەڵاتی دادی شاری مهاباد کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ