رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی فەرمانگەی کولتووریی شارەکە، کۆڕی ساڵانەی شیعری کوردی بەڕێوە دەبات.
لە ماوەی دوو رۆژدا، شاعیرانی پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام، لوڕستان و شاعیرانی کوردی خۆراسان و خوزستان بە شێوەزارەکانی لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕوسی، کرمانجی و سۆرانی بەرهەمەکانیان پێشکێش دەکەن.
ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەریوان مانگێک پێش ئێستا بانگەوازێکی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کۆڕە شیعرییە بڵاوکردووەتەوە. ئەوانەی خواستی بەشداریکردنیان هەبوو، بەرهەمەکانیان ناردووە و دوای هەڵسەنگاندن لەلایەن لیژنەی شیعری ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەریوان، ژمارەیەکیان دەستنیشانکراون بۆ ئەوەی پێشکێش بکرێن.
کۆڕی ساڵانەی شیعری کوردی، دوو ساڵە بەڕێوە دەچێت. لەو ماوە کورتەدا توانیویەتی سەرنجی شاعیر و نووسەران بۆ لای خۆی رابکێشێت، بە هۆی ئاستی بەرزی ئەو بەرهەمانەی دەستنیشان دەکرێن و بەشداری زۆری ئەو شاعیرانەی بە شێوەزاری جیاواز هۆنراوەکانیان بڵاو دەکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ