رووداو دیجیتاڵ
لە مزگەوتی شەهیدانی دهۆک، کە یەکێکە لە نێودارترین مزگەوتەکانی شارەکە، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 30-3-2025) موسڵمانان نوێژی جەژنیان کرد.
مزگەوتەکە کە شوێنی زیاتر لە هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە، بووە شوێنی کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانیان کە جگە لە نوێژی جەژن، گەردەن ئازاییشیان کرد.
ئەم جەژنەی رەمەزان لە عێراق جیاوازە لە ساڵانی رابردوو، چونکە ساڵانی رابردوو زۆربەی جار لەنێوان شیعە و سوننە رۆژی جەژن جیاواز دەبوو، بەڵام ئەمساڵ سوننەکان لەنێو خۆیاندا لەسەر رۆژی جەژن ناکۆکن.
لە عێراق رۆژی دووشەممە دەکرێتە جەژن، بەڵام ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.