گالەری

30-01-2017
22 Photos
کاوە ئەمین

رووداو - سلێمانی 

گوندی خەمزە دەکەوێتە 16 کیلۆمەتر لەلای باکووری رۆژئاوایی سلێمانی، لە دامێنی چیایی ئەزمەڕ و یەکێکە لە گوندە کۆنەکانی کوردستان، کە بەزستانان بەفرێکی زۆری لێ دەبارێت و بە هاوینانیش ئاو و هەوایەکی سازگاری هەیە. 


بەقسەی دانیشتووانی گوندەکە، مێژووی ئاوەدانکردنەوەی گوندی خەمزە دەگەڕێتەوە بۆ چەند هەزار ساڵ پێش ئێستا، بۆ ئەوەیش پشت بەو کوپە و بەرد و کەرستانە دەبەستن کە لە گوندەکەدا دۆزراونەتەوە و ئێستا لە مۆزەخانەی سلێمانی پارێزراون.

گوندی خەمزە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوودا، نزیکە سەد ماڵی تێدابووە و چەندینجار لەلایەن بەعسەوە وێرانکراوە، ئێستادا نزیکە 10ماڵ گوندەکەیان ئاوەدان کردۆتەوە.



پێداچوونەوە: راوچی حەسەن