گالەری

دوێنێ کاژێر 08:14
24 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir

رووداو دیجیتاڵ 

 

ساڵانە ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ توێژینەوە دیداری مێری بەڕێوەدەبات كە كۆنفرانسێكی سیاسەتی ئاستی باڵایە لە عێراق و، لە پاییزی هەموو ساڵێکدا بەڕێوەدەچێت. ئەمڕۆ 29ـی ئۆکتۆبەر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە دیداری 2024 بەڕێوەچوو. 
 
لە یەکەم رۆژی دیدارەکەدا ژمارەیەک پانێڵ بەڕێوەچوون لەبارەی، عێراق و هاوبەشێی نێودەوڵەتی، پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق، وەبەرهێنان لە عێراق، رێگەی دەرچوون لە لاوازیی سیستمی سیاسیی عێراق، هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردن و بنیاتنانی دەوڵەت. 
 
لە گفتوگۆیەکی تایبەتیشدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی قۆناخی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی کرد
 
لە دیداری مێریی ئەم ساڵدا، کۆمەڵێک تەوەری بابەتیی بۆ دیبەیتی پۆڵەسی و شیکاری قووڵ هەڵبژێردراون، لەوانە: پەرەسەندنی داینامیکی هێزە جیهانی و ناوچەییەكان، سیاسەتەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئاشتی لە شام، رۆڵی عێراق لە دراوسێیەتی، رووبەڕووبوونەوەی ناسکی لە دەوڵەتدا، سوودوەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، ئابووریی سیاسیی عێراق و چاکسازی لە سیستمی دارایی و بە دامەزراوەییکردنی پەیوەندییەکانی ناوەند و پەراوێز. 
 
تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی دیدارەکەیە.