گالەری

29-08-2019
31 Photos
محەممەد شوانی
رووداو - هەولێر

28 کۆگا لە نزیک فامیلی مۆڵی هەولێر هەن، کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 29-8-2019) ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکان دروستبوو، دواتر تەشەنەی سەند و شەش کۆگا بەتەواوی سووتان.


ئاگرەکە دوای زیاتر لە چوار کاژێر کۆنترۆڵکرا.  عەمید شوان قادر، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی هەولێر دەڵێ "پاسەوانەکان ژمارەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەیان نەبووە، بە تاکسی چوون بۆ ئاگادارکردنەوەی تیمەکانمان لە بنکەی شۆڕش، ئەمەش نیو کاژێر چوون و نیو کاژێر هاتن بووە، بۆیە دواکەوتوون".