گالەری

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
28 Photos
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی ئەو ئاگرەی لە شاخی گۆیژە کەوتەوە و نزیکەی چوار کاژێر بەردەوام بوو، رووبەرێکی فراوانی دارستان و پووش و پاوانی شاخەکە سووتا.
 
بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان زیاتر لە 200 دۆنمی شاخی گۆیژە لە سلێمانی بەهۆی ئاگرەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (دووشەممە، 29-7-2024) سووتاوە، ئاگرێک، کە تائێستاش هۆکاری دروستبوونی دیار نییە. 
 
ئاگرەکە بەشێکی زۆری ئەو نەمامانەی سووتاندووە، کە لەدوای ئاگرێکی دیکە و سووتانی دارەکان، رووێنرابوون بۆ ئەوەی شاخەکە بە سەوزی بمێنێتەوە. 
 
ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی بە رووداوی گوت هەوڵی زۆریان داوە بۆ رێگری لەو رووداوانە و ئاگربڕی زۆر کراوە، بەڵام ''تاوەکو ئێستا نازانین هۆکارەکەی چییە. بەشێکی زۆر لەو دارانەی سووتاون، ئەوانەن کە لە چوار ساڵی رابردوو خزمەتکراون و ئاو دراون.'' 
 
ئەو دارانەی سووتاون، بەڕوو، سنەوبەر و چەند جۆرێکی دیکەن. قایمقامی سلێمانی گوتی، "هەموو جۆرە دارێکی تێدایە."