لە ئامەد ئەو رێنماییانەی هاتووچۆ کە بە زمانی کوردی نووسراون، سڕانەوە؛ 'پارێزگا کردوویەتی'

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گەورەشارەوانیی ئامەد لە راگەیێندراوێکدا پارێزگا بە سڕینەوەی ئەو رێنماییانە تۆمەتبار دەکات، کە لە شەقامەکاندا بە زمانی کوردی نووسرابوون.
 
ئێوارەی رۆژی شەممە، 27-7-2024، لە چەندین شەقامی ئامەدی باکووری کوردستان ئەو رێنماییانەی هاتووچۆ کە بە زمانی کوردی نووسرابوون، سڕدرانەوە. گەورەشارەوانیی ئامەد لە راگەیێندراوێکدا کە بە واژۆی ئێمروڵڵا گۆردوک، سکرتێری گشتیی شارەوانییەکە بڵاوکراوەتەوە، پارێزگا تۆمەتبار دەکات.
 
ئێمروڵڵا گۆردوک لە راگەیێندراوەکەیدا باس لەوە دەکات لە ئێوارەی رۆژی شەممەوە ئەو رێنماییانەی هاتووچۆ دەسڕدرێنەوە، کە بە زمانی کوردی نووسراون و ئەمە کاردانەوەی خەڵک و دەنگدانەوەی میدیای بەدوای خۆیدا هێناوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکرتێری گشتیی گەورەشارەوانیی ئامەد، بڕیاری سڕینەوەکە لەلایەن موراد زۆرڵوئۆغڵو، پارێزگاری ئامەدەوە دراوە و داوا کراوە تاوەکو کاژێر 9ی شەوی 28ی مانگ نووسینە کوردییەکان نەهێڵدرێن. بە دەستی ئەنقەستیش لە کاتی شەودا جێبەجێکراوە. 
 
لەوەتەی شارەوانیی دەم پارتی لە ئامەد دەستبەکاربووە، لە تەنیشت رێنمایی سەر شەقامەکان بە زمانی تورکی، بە زمانی کوردیش هۆشداری و ئاگاداریی پێویست نووسراوە. بۆ نموونە دەستەواژەکانی 'پیادەڕۆ لەپێشینەیە'، 'خێرایی کەم بکەوە' و چەندین رێنمایی دیکە بە کورمانجی زیادکران. بەڵام ئەو رێنماییانەی بە زمانی کوردی نووسراون دەسڕدرێنەوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە کاردانەوەی بەشێکی زۆر لە کوردانی ئامەد بەردەوامە و هێشتا پارێزگای ئامەد هیچ وەڵامێکی گەورەشارەوانی نەداوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەیکەری پێشمەرگە لە دەروازەی کەرکووک. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەرکووکییەکان داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەن لەسەر پۆستی پارێزگار رێکبکەون

بەهۆی نەبوونی رێککەوتنی سیاسی، زیاتر لە حەوت مانگە نەتوانراوە پارێزگارێک بۆ کەرکووک دابنرێت، ئەگەرتا کۆتایی هەفتەی داهاتوو لایەنەکان نەتوانن رێکبکەون، رەنگە سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاریبکات.