نێچیرڤان بارزانی لە پرسەی دوو مامۆستاکە: تاوانکار رووبەڕووی سزای یاسایی خۆی دەبێتەوە

29-06-2022
پەیڕەو سەڵاح
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەشداریی لە پرسەی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین کرد و رایگەیاند، "دادگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو رێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر و تاوانکار رووبەڕووی سزای یاسایی خۆی دەبێتەوە."
 
رۆژی چوارشه‌ممه‌ 29ی حوزەیرانی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌شداریی له‌ پرسه‌ى د. كاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان، هه‌ردوو مامۆستاکەی ‏زانكۆى سەلاحه‌دين كرد كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 28ی حوزەیرانی 2022 له‌لایەن خوێندکارێکی زانکۆی سۆرانەوە کوژران.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، نێچیرڤان بارزانی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوسۆزیی له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكار و مامۆستايان و قوتابيانى زانكۆدا دەربڕی و "هيواى ‏خواست خواى مه‌زن گيانى هه‌ردووكيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ‏سه‌بوورى و ئارامى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.‏"
 
هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش بەشداریی پرسەی د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخانی کرد. سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاریان گەیاند.
 

 
بەپێی راگەیێندراوەکە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە پرسەکەدا، "هه‌مووانى دڵنيا كردووەتەوە كه‌ دادگە و ‏لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندیداره‌كان هه‌موو رێكارێكى ياسايى ده‌گرنه‌به‌ر و تاوانكار رووبه‌ڕووى ‏سزاى ياساييى خۆى ده‌بێته‌وه‌.

 

 
چەند زانیارییەک لەبارەی رووداوەکە و ئەو کەسەی مامۆستاکانی کوشتووە
 
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە خوێندکارێک بە چەکەوە هێرشی کردە سەر راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین و برینداری کرد، بەهۆی سەختیی برینەکەشیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، هەر هەمان رۆژ و دوای چەند خولەکێک لەو رووداوە، هەمان خوێندکار هێرشی کردە سەر ماڵی مامۆستایەکی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین و ئەویشی کوشت.
 
تۆمەتبارەکە خوێندکارێکی زانکۆی سۆران بووە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "کێشەیەکی هەبووە و فەسڵ کراوە و لێرەش [لە زانکۆی سەلاحەدین] وەرنەگیراوە؛ هەربۆیە جگە لەم دوو مامۆستایە، هەڕەشەی لە کۆمەڵێک مامۆستا کردووە، لادەرێکە لە یاسا و دەکەوێتە بەردەمی یاسا."
 
هاوڕێیەکی زانکۆی تۆمەتبارەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رووداوی راگەیاند، تۆمەتبارەکە ناوی "ئ. م. ق"ە و دانیشتووی ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێرە، پێشتر دەستگیرکرابوو، بەڵام ماوەیەک بوو بە کەفالەت ئازادکرابوو.
 
محەممەد فەقێ عەبابەکر، پارێزەر لە دادگەی سۆران بە رووداوی راگەیاند، ئەو تۆمەتبارە چەند مانگێک بەر لە ئێستا لە دادگەی سۆران دادگایی کراوە، بەڵام "لەبەردەم دادوەردا بە ئاشکرا هەڕەشەی کوشتنی لە چەندین مامۆستای زانکۆ کردووە، لەنێویاندا مامۆستا نیشتمان، هاوژینی د. ئیدریس عیززەت حەمەخان."
 
د. کاوان ئیسماعیل، راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین بەیانیی رۆژی سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022 لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین هێرش کرایەسەری و بریندار کرا، دوای بریندارکردنیشی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
دوای هێرشکردنە سەر راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین، تۆمەتبارەکە هێرشی کردووەتە سەر ماڵی د. ئیدریس عیززەت حەمەخان، مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەلاحەدین و ئەویشی کوشتووە. لەبارەی دەنگۆی رفاندنی د. ئیدریس عیززەت حەمەخانەوە پارێزگاری هەولێر گوتی، "نەڕفێندراوە و هەڵیکوتاوەتە سەری و کوشتوویەتی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەگوێرەى نووسراوەکە ئەو شەش کەسە ئاگادارکراونەتەوە، ئەگەر لە داهاتوودا ئەو کارە دووبارەبکەنەوە، رێوشوێنى یاسایى لە دژیان دەگیرێتەبەر.

لە کەرکووک شەش کارمەندی کورد بەهۆی پۆستێکی فەیسبووک سزادەدرێن

شەش کارمەندى کوردى کۆمپانیاى گازى باکوور لە کەرکووک بەتۆمەتى ئەوەى لایکیان لە پەیجێکى تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک کردووە، سزاى ئاگادارکردنەوە دەدرێن.