رووداو - رواندز
رۆژی دووشەممە 29-4-2019 یازدەیەمین فێستیڤاڵی رۆژی رواندز بەڕێوەچوو. هەرچەندە رۆژی رواندز 10-4ی هەموو ساڵێکە بەڵام ئەمساڵ کەشوهەوا رێگەی نەدا لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
لەگەڵ چەندین چالاکی هونەری و کلتووریی، ئاهەنگی بووکگواستنەوە لەسەر شێوازی کۆن یەکێک لە بڕگە سەرەکیەکانی فێستیڤاڵە بوو.
11 ساڵە لە رواندزی پایتەختی میرنشینی سۆران فێستیڤاڵەکە ئەنجامدەدرێت. گوندنشینانی ناوچەکەش بە هەڵکردنی رەشماڵ و کەلوپەلی فۆلکلۆری بەشداری دەکەن.
374 ساڵ لەمەوبەر رواندز وەک پایتەختی میرنشیی سۆران دیاریکرابوو، بەڵام هێشتا نەتوانراوە وەک پێویست شوێنە مێژووییەکانی بۆ کەرتی گەشتوو گوزار سوودیان لێوەربگیرێت
ساڵی 1645 زایینی لەسەر دەستی ئۆغز بەگی گەورە، رواندز بووەتە پایتەختی میرنشینی سۆران. دوای تێپەڕبوونی 168 ساڵ میر محەممەد چووەتە سەر تەختی پاشایەتی و لە ماوەی فەرمانڕاویەتی ئەودا سنووری دەسەڵای میرنشینی سۆران فراوانتر بووە.

.jpg&w=3840&q=75)

