ئەمریکا 300 سەرباز لە سەربازگەی K-1 لە کەرکووک دەکشێنێتەوە، ئەمەش سێیەم سەربازەگەی ئەمریکایە کە رادەستی هێزە عێراقییەکان دەکرێتەوە لە دوای سەربازگەی قائیم لەسەر سنووری سووریا و گەیارەی رۆژئاوا لە باشووری موسڵ.
تاوەکو مانگی رابردوو هاوپەیمانان حەوت هەزار و 500 سەربازییان لە عێراق هەبوو کە پێنج هەزاریان سەربازی ئەمریکا بوون.
ئەمریکا دەڵێت، کشانەوەی هێزەکانیان لەو سەربازگانە تەنیا بۆ پتەوکردنی چەند بنکەیەکی سەرەکییە لە عێراق، بەڵام بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی هێزە عێراقییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە.
