لە هێرشەکەی داعش لە کوڵەجۆ پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و پێنجیش بریندار

28-11-2021
هونەر حەمید
نیشانەکردن هێرشی داعش بۆ سەر پێشمەرگە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانیش، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و پێنجی دیکەش برینداربوون. 
 
هونەر حەمید، پەیامنێری رووداو لە گەرمیان رایگەیاند، ئەو پێشمەرگانەی کە شەهیدبوون هەموویان لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەدابوون کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە. دوای تەقینەوەی بۆمبەکەش، چەکدارانی داعش چوونەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە و پێشمەرگەیەک کە بریندارببوو، چەکدارەکان فیشەکیان پێوەناوە و شەهیدیان کردووە. 

 

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەوانەی بریندارن، داعش بە نیشانشکێن تەقەی لێکردوون و برینداری کردوون. هاوکات پێشمەرگەیەکی دیکەش بە برینداری لەو ئۆتۆمبێلەدا رزگاری بووە کە کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە و گەیێندراوەتە نەخۆشخانە. ئەو پێشمەرگەیەش شۆفێری هەمەرەکە بووە.  
 
لەبارەی ناسنامەی شەهیدەکانیش، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، سەرجەمیان خەڵکی سنووری قەزای شارەزوورن.
 
 ناوی شەهید و بریندارەکانی پێشمەرگە و شوێنی نیشتەجێبوونیان: 

 

شەهیدەکان

 

ئیبراهیم بارام - عەربەت

ئیسماعیل محەممەد - سەیدسادق

ئاراس سەمین - سەیدسادق

ئەمین حوسێن: زەڕایەن

نەبەرد سەعید - عەربەت

بریندارەکان: 

هێمن رۆستەم محەممەد - سەیدسادق

جەمال کەریم محەممەد - هەڵەبجەی تازە 

عەتا عەلی - سەیدسادق

عومەر تۆفیق - کەلار 
 
عەفان خالید حەمە عەلی - خورماڵ

 

 
داعش لە ماوەکانی رابردوودا زیاتر لە سێ جار لەو سنوورە هێرشیکردووەتە سەر پێشمەرگە. هێرشەکانیش بەجۆرێکن سەرەتا تەقە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکەن و هەر لە نزیکی شوێنەکەش بۆمبی چێندراو دادەنێن.
 
مەحموود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هۆکاری هێرشەکە "کەمتەرخەمیی ئێمەیە. مانگێکە ئاگادارمان کردوونەتەوە کە هێرش دەکرێتە سەریان."

ئەو گوتیشی، سەنگەری بەهێز زامنی پاراستنی پێشمەرگەکانە و باسی فەرماندەیەکی پێشمەرگەی کرد کە سەنگەرەکانی بەهێزکردووە و گوتی، "با داعش بتوانن لەلای جەلیلی مام فایەق بتوانن کەسێک بکوژن. سەنگەرەکانی بەهێزکردووە و لە ئەنجامدا دووژمن ناتوانێت تەقەیان لێ بکات." 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی چوار بازنە.

چوار بازنە؛ کێ لە کێشە و گرفتەکانی قەزای دەربەندیخان بەرپرسیارە؟

بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە، رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان و حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو میوانی سەرەکیی تێیدا بەڕێوەچوو.