گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

لە قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا شین و ماتەمە، خەمناکی بە کۆڵان و شەقامەکانەوە دیارە. ئەم رۆژە گەڕەکەکانی نزیک گۆڕستانی شارەکە و رێگەکانی کە بۆ کەنیسەکان دەچن جگە لە شین و گریان و فرمێسک هیچی دیکەی لێ نابیسترێت و نابیندرێت. 
 
ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی شارەکە سەرچاوەی ئەو هەموو شین و ماتەمەیە؛ لەو ئاهەنگەدا هەمووان چاویان لە سەمایەکی خاوی بووک و زاوا بوو، کاتێک یاریی ئاگرین هەموو شتێکی تێکدا. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند هێندەی ئەو ژمارەیە بریندارن. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28-9-2023، تەرمی زیاتر لە 45 کەس لە حەمدانیە بە خاک سپێردران. لەم وێنانەدا رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکە و شین و ماتەمی ئازیزانیان دەبینن.