Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان28-07-2019

حکومەت کار بۆ کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکان دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
فەرهاد دۆڵەمەڕی
فەرهاد دۆڵەمەڕی28-07-2019

بابەتی پەیوەندیدار

دووەم حاجیی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
کوردستان03-06-2026

دووەم حاجیی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

وەزارەتی پەروەردە بۆ رووداو: بڵاوکردنەوەی نمرەی قوتابی قەدەخەیە
کوردستان02-06-2026

وەزارەتی پەروەردە بۆ رووداو: بڵاوکردنەوەی نمرەی قوتابی قەدەخەیە

عەزیز ئەحمەد: کێشەی کارەبا بەهۆی کەمیی گازەوەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر دەکرێ
کوردستان02-06-2026

عەزیز ئەحمەد: کێشەی کارەبا بەهۆی کەمیی گازەوەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر دەکرێ

رووداو - هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکاندا دەکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە زۆرینەی فەرمانگەکاندا هاونیشتمانیان دەبێ چەندین کاژێر سەرقاڵی راییکردنی مامەڵەکانیان بن.

رووبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر 30 دۆنم زەویە و 15 دۆنمی کراوەتە باڵەخانە و شوێنی کار، بەڵام هێشتا هاونیشتمانیان گلەیی نەبوونی شوێن دەکەن. رۆژانە نزیکەی دوو هەزار کەس بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری دەچنە ئەو فەرمانگەیە.

یەکێک لە هۆکارەکانی رۆتین و درەنگ تەواوکردنی مامەڵەی هاونیشتمانیان بە ئەلیکترۆنینەکردنی فەرمانگەکانی حکومەتە، هێشتاش لە زۆربەی فەرمانگەکان کار بە سیستەمی کۆن دەکرێت. بەڵام کابینەی نۆیەم لە دوو کۆبوونەوەی سەرەتایدا بە بڕیار جەختی لەسەر نەهێشتنی رۆتین لە دامودەزگاکانی حکومەت کردەوە.

لە هەرێمی کوردستان کە دانیشتووانەکەی پێنج ملیۆن کەسە، نزیکەی 700 هەزار فەرمانبەری هەن. واتە ئەگەر رۆژانە ئەو هاونیشتمانیانەی فەرمانبەر نین، کە نزیکەی چوار ملیۆن و 300 هەزار کەسن، روو لە فەرمانگەکان بکەن، هەر فەرمانبەرەی شەش سەردانکاری بەردەکەوێت.

فەرهاد دۆڵەمەڕی
فەرهاد دۆڵەمەڕی28-07-2019