گالەری


 رووداو دیجیتاڵ 
 
لە هەرێمی کوردستان، لە گوند و شارە جیاجیاکان لەگەڵ خۆرهەڵاتن موسڵمانان روویان لە مزگەوتەکان کرد و نوێژی جەژنیان کرد و گوێبیستی گوتاری جەژن بوون. دواتر جەژنە پیرۆزەیان لەیەکدی کرد و داوای گەردن ئازاییان لەیەکدی کرد. دوای ئەوەش، دەستیان بە قوربانیکردن کرد. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، کە دەکاتە 10ی مانگی (ذو الحجة)ی 1444ی کۆچی، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهان لەگەڵ خۆرهەڵاتن نوێژی جەژن بە کۆمەڵ لە مزگەوتەکان دەکەن، جەژنە پیرۆزە لە یەکدی دەکەن و  قوربانی دەکەن.