لە قەزای پشدەر تۆپێکی سەردەمی عەباسییەکان دۆزرایەوە

28-04-2016
فەرمان چۆمانی
.....
.....
نیشانەکردن قەزای پشدەر تۆپ
A+ A-

رووداو- قەڵادزێ

لەنێو ئاوی زێی دەربەند لە سنووری قەزای پشدەر لولە تۆپێکی سەردەمی عەباسییەکان لەلایەن راوچییەک دۆزراوەتەوە و لولە تۆپەکە بۆ پاراستنی دراوەتە رێکخراوی دینکا بۆ پاراستنی شوێنەوار.


عەلی قادر، بەرپرسی رێکخراوی دینکا بۆ پاراستنی شوێنەوار بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند " ئەم  لولە تۆپە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 550 ساڵ پێش ئێستا و بۆ کۆتایی عەباسییەکان و سەرەتای عوسمانییەکان".

بەرپرسی رێکخراوی دینکا بۆ پاراستنی شوێنەوار گوتیشی "تۆپەكە لە تۆپەکانی ئێستا و پاشای کۆرە و ئەو تۆپانەی لە شەڕەکانی یەکەم و دووەمی جیهانی بەکارهاتوون جیاوازە، چونکە تۆپێکی کۆمەڵکوژبووە و باروت و وردە ئاسن لەنێو لولەکەیدا بووە".

سەبارەت بە قورسایی تۆپەکە و درێژییەکەی عەلی قادر ئاماژەی بەوەدا "پێدەچێت 50 بۆ 60 مەتر رۆیشت بێت، هەروەها قورسایی تۆپەکە 53 کیلۆ و 300 گرام و درێژیەکەشی 130 ساننیمەتر بووە و لە مس دروستکراوە".

عەلی قادر گوتیشی "ئێمە دەمانەوێت وەک مێژوەک بۆ شانازی خەڵکی پشدەر ئەم تۆپهاوێژە لە فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ دابنێین، چونکە لێرە دۆزراوەتەوە و لێرە دروستکراوە و هەر لێرەش شەڕی پێکراوە، بۆیە دەمانەوێت خۆمان بیپارێزین".

وێنە: هیوا عەلی 






















کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە