رووداو دیجیتاڵ
سێیەمین دیداری دکتۆر ئاراس لە هەولێر بە بەشداریی زیاتر لە سێ هەزار گەنج، قوتابی و خوێندکار بەڕێوەچوو.
رۆژی چوارشەممە، 28ـی شوباتی 2024، لە سێیەم دیداری دکتۆر ئاراس لە هەولێر، کۆمیونیتیی دکتۆر ئاراس راگەیێندرا. 37٪ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە پارێزگای هەولێرن.
دیدارەکان لە هەریەک لە شار، شارۆچکە و قەزاکانی هەرێمی کوردستان پێشکێش دەکرێن. یەکەم دیدار لە دهۆک و دووەمیان لە کەرکووک بوو.
بەشێک لە ئامارەکانی دیداری دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی:
تاوەکو ئێستاش ژمارەی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 27 هەزاری تێپەڕاندووە.
- خانمان 69٪ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی پێکدەهێنن.
- تەمەنی هەموو بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لەخوار 25 ساڵە.
- ٪91ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی تەمەنیان لە خوار 23 ساڵە.
- ٪21.3ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە پارێزگای دهۆکن.
- ٪37ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە پارێزگای هەولێرن.
- ٪18.7ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە پارێزگای کەرکووکن.
- ٪23ـی بەشداربووانی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی لە سلێمانی و هەڵەبجەن.
پەیامەکانی دیدارەکانی دکتۆر ئاراس لەڕێگەی پلاتفۆڕمەکانی تۆڕی میدیایی رووداوەوە بە زۆرترین کەس لە سەرتاسەری جیهان دەگەیێندرێن.