رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لە سۆشیاڵمیدیا باس لە هاککردنی وێبسایتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت، ئەو وێبسایتە کە هاککراوە کۆنە و چەند ساڵێکە کاری لەسەر ناکرێت.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، وێبسایتی ئەزموونەکان لای هەمووان ئاشکرایە کە چەند ساڵێکە گۆڕاوە. "ساڵانەش تاوەکو مانگێک پاش وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئاکتیڤە و پاشان وێبسایتەکە دادەخرێت."
لەبارەی داتاکانی وێبسایتەکە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان دەڵێت، "هەموو داتای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە لە سیستەمی ( ئی- پەروەردە) دایە و چەندین جار و لە چەندین شوێن باک ئەپ دەکرێن."
ئێستا ئەگەر بەکارهێنەرێک بیەوێت وێبساتی ئەزموونەکان بکاتەوە، ناتوانێت. ئاگادارکردنەوەیەک دەچێتە سەر شاشەکەی کە تێیدا کۆدی 523 نووسراوە ئەوەش واتای ئەوەیە کە سێرڤەری ئەزموونەکان بەردەست نییە.
گرووپێک بەناوی 1877 TeaM رایانگەیاندووە کە ئەوان وێبسایتەکەیان هاککردووە هاوکات بەگوتەی خۆیان و ئەو وێنەیەی کە بڵاویان کردووەتەوە چەند درووشمێکیان لەسەر وێبسایتەکە نووسیوە.
گرووپەکە ماڵپەڕی فەرمییان هەیە و باس لەوە دەکەن تیمێکی پرۆفێشناڵن لەبواری تەکنەلۆژیا لە هەرێمی کوردستان.
گرووپەکە ماڵپەڕی فەرمییان هەیە و باس لەوە دەکەن تیمێکی پرۆفێشناڵن لەبواری تەکنەلۆژیا لە هەرێمی کوردستان.



