گەورەترین پرد لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

27-09-2021
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو-هەولێر 

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا گەورەترین پرد لە هەرێمی کوردستان بە رووی هاونیشتمانییان و گەشتیاراندا دەکرێتەوە کە هەولێر و دهۆک بەیەک دەگەیێنێت.
 
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا گەورەترین پرد لە رووی درێژی و پانییەوە، لە هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت و بە رووی هاونیشتمانییان و گەشتیاراندا دەکرێتەوە کە هەردوو پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەیەک دەگەیێنێت.
 
پردەکە ناوی (زێی گەورە)یە و کەوتووەتە سەر هەمان زێ، جووت سایدە و درێژییەکەی 928 مەترە و سەرەتاکەی لە باشوورەوە کەوتووەتە سنووری قەزای خەبات و لە باکووریشەوە کەوتووەتە سنووری قەزای بەردەڕەش.
 
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژەکە یەکێک بوو لە پرۆژە تەواونەکراوەکانی رابردوو، کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستێنرا، تێچووەکەشی 40 ملیار و 350ملیۆن دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە