فەرهاد پیرباڵ ئازاددەکرێت؟

27-05-2018
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن فەرهاد پیرباڵ
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەمزووانە فەرهاد پیرباڵ ئازاددەکرێت.

عەبدوڵخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، فەرهاد پیرباڵ ئازاددەکرێت و تەنیا رێوشوێنە یاساییەکان ماون.

رۆژی 11-3-2018 بەپێی ماددەی 226 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ـی ساڵی 1969 و بە فەرمانی دادوەری گشتی، فەرهاد پیرباڵ دەستبەسەرکرا.

فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدینە. لە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لەدایكبووە و قۆناخی زانكۆی لە شاری سلێمانی تەواوكردووە.

پیرباڵ لە زانكۆی سۆربۆنی پاریس دكتۆرای لەبواری "مێژووی ئەدەبی كوردی" بەدەستهێناوە و لە ساڵی 1994 گەڕاوەتەوە هەرێمی كورستان. خاوەنی زیاتر لە 40 كتێبە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە