گالەری

26-10-2023
28 Photos
هەژار جەوهەر
 
رووداو دیجیتاڵ
 
کاژێر 9:00ی بەیانیی رۆژی 26ی ئۆکتۆبەری 2023 لە رێوڕەسمێکدا تەرمی عەقید ساڵح، فەرماندەی لیوای 18ی پیادەی پێشمەرگە لە گوندی زەرگەزەوی بەخاکسپێردرا.
 
لە رێوڕەسمەکەدا جگە لە کەسوکاری فەرماندەکە، ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیان بە ئاڵای کوردستان و گریانەوە بەشدارییان کرد و دوایین ماڵئاواییان لە فەرماندەکە کرد.
 
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانیی رۆژی پێنجشەممە 26-10-2023 لە دەوروبەری کاژێر 04:00ی بەیانی، دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ساڵح زراری شەهید بوو.
 
رۆژی پێنجشەممە 19-10-2023 هێزەکانی فیرقەی 14ی سوپای عێراق بەپێی رێککەوتنێک، چوار خاڵی سەربازیی چاودێرییان لەسەر چیای قەرەچووخ لە پەکەکە وەرگرتەوە، دواتر هێزێکی سوپای عێراق لە خاڵە سەربازییەکان جێگیرکران، بەو هۆیەشەوە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق روویدا.
 
22ی تشرینى یەکەمى 2023 غازى فەیسەڵ، بەرپرسی پێشمەرگە خۆبەخشەکانى چیاى قەرەچووخ لە قەزاى مەخموور بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "پێکدادانى نێوان سوپاى عێراق و هێزەکانى پێشمەرگە لە نزیک کەمپى ئاوارەکانى مەخموور، لەسەر سێ خاڵى سەربازی بووە کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتى کەمپەکە و پێشتر چۆڵ کراوە و سوپاى عێراق دەیەوێت وەریبگرێتەوە."