زیاتر لە 10 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان هەن

26-06-2020
سامیا حەسەن
تاوەکو ئێستا 17 جۆر ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان بینراون و دەستیان بەسەردا گیراوە
تاوەکو ئێستا 17 جۆر ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان بینراون و دەستیان بەسەردا گیراوە
نیشانەکردن ماددەی هۆشبەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان پێشبینیدەکات لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان زیاتر لە 10 هەزار هاونیشتمانی ئاڵوودەی ماددەی هۆشبەربن. بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش پێیوایە، مەترسی ماددەی هۆشبەر زۆر گەورەیە و لەزیادبوونیشدایە.
 
6-26ـی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیکردنە بە ماددە هۆشبەرەکانەوە. بەگوێرەی دوایین راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2017دا 271 ملیۆن کەس لە جیهاندا ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن کە دەکاتە 5.6% دانیشتووانی تەمەن نێوان 15 بۆ 64 ساڵی گۆی زەوی. 
 
تاوەکو ئێستا 17 جۆر ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان بینراون و دەستیان بەسەردا گیراوە. بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەهیشتنی ماددە هۆشبەرەکان ساڵی رابردوو نزیکەی هەزار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکردووە.  
 
ماددەی هۆشبەر و هەرێمی کوردستان
 
لە هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان هەیە کە حەوت وەزارەت لە لیژنەکەدا ئەندامن. تاوەکو ئێستا 17 جۆری ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان بینراون و دەستیان بەسەردا گیراوە.
 
لە هەرێمی كوردستان ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر ساڵ دوای ساڵ زیاد دەبێت. بەپێی ئاماری رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان زیاتر لە 10.000 بەکارهێنەر لە هەرێمی کوردستاندا هەن و ژمارەکەش لەزیادبووندایە.
 
لەماوەی 11 مانگی ساڵی 2019 دا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەر بە دەزگای ئاسایش لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەولێر، دهۆک، سۆران و ئاکرێ 916 کەسیان دەستگیرکردووە و 115 کیلۆگرام دەستی بەسەرداگیراوە.
 
ماددە دەستبەسەردا گیراوەکان:
 
زیاتر لە 95 کیلۆ و 151 گرام هیرۆیین
 
زیاتر لە 5 کیلۆ و 827 گرام کریستاڵ
 
زیاتر لە 5 کیلۆ و 5 گرام تریاک
 
زیاتر لە 732 گرام حەشیش
 
8900 شیت حەبی هۆشبەر
 
هەروەها لە ماوەی 11 مانگی ساڵی 2019دا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی زیاتر لە 284 کەس لە بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر گیراون.
 
32 ژن لەنێو گیراوەکاندان و زۆربەی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەرداگیراوە هێرۆیین ، کریستاڵ و پاشان تریاک بووە. 
 
بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە 6 مانگی 2019 لە عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان 4201 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و 2641 سزادراوی ماددەی هۆشبەریش هەن.
 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، رێژەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لەزیادبووندایە و لەنێو گەنجانی عێراق لە ساڵی 2019 بەراورد بە 2018 بەرێژەی 5٪ زیادیکردووە
 
درووشمی ئەمساڵی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ناونیشانی "زانیارییەکی باشتر بۆ چاودێرییەکی باشتر"ە. زیاتر لە 35 ملیۆن کەس حاڵەتی بەکارهێنانیان لە ئاستی تەندروست دەرچووە و پێویستیان بە چارەسەرکردنە.
 
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی 2017دا زیاتر لە 585 هەزار کەس بەهۆی بەکارهێنانی حەپ و دەرزی و ماددەی هۆشبەرەوە گیانیان لەدەستداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سۆران عومەر و لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

وەزارەتی تەندروستی وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە؛ "بێ ئاگا قسەی لێ دەکات"

دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، "بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات".