پۆلیسی هەولێر: ماڵەکەی گەڕەکی هەولێری نوێ لەلایەن کوڕێکی ماڵەکە سووتێندراوە

26-03-2025
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
خانووە سووتاوەکە و دیمەنی ساتی ئەنجامدانی تاوانەکە لەلایەن "کوڕی ماڵەکەوە"
خانووە سووتاوەکە و دیمەنی ساتی ئەنجامدانی تاوانەکە لەلایەن "کوڕی ماڵەکەوە"
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیر کردووە، کە دزی لە دایکی کردووە و بۆ شاردنەوەی تاوانەکەشی، ئاگری لە ماڵەکەیان بەرداوە. ئێستا کەسەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
 
پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، 26-03-2025 لە گەڕەکی هەولێری نوێی شاری هەولێر، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، دوای لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان، دەرکەوتووە کوڕێکی ماڵەکە ئەو کارەی کردووە.
 
پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە رووداوێکی سووتان و هەڵکوتانە سەر ماڵی لە گەڕەکی (هەولێری نوێ) هەبووە، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
 
پۆلیس دەڵێت: "بە گوتەی خاوەن ماڵەکە، کەسێک هاتووەتە سەر ماڵیان و دزی لێکردوون و لە ئافرەتی ماڵەکەی داوە و پاشان ماڵەکەی سووتاندووە."
 
بەڵام پاش لێکۆڵینەوەکانیان، پۆلیس دەڵێت: "بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبار کوڕی ماڵەکەیە و دوای ئەوەی ماڵەکەی سووتاندووە و لە دایکی داوە و ملوانکەی زێڕی ملی دایکی پچڕاندووە و دزیویەتی، پاشان لە کۆڵانی خۆیان داوای هاوکاریی کردووە کە ماڵەکەیان سووتاوە، بۆ ئەوەی تاوانەکەی بشارێتەوە، بەڵام لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا تۆمەتبار ئاشکرا کرا."
 
ئاڵا سەڵاح کە خاوەن ماڵە، بە (رووداو) راگەیاند، لە شرینی خەودا بووە، کەسێک هاتووەتە سەری و (خەناوکەی) لە ملی پچڕاندووە و بردوویەتی. ئاڵا گوتی: "کەسەکە زۆر گەورە بوو، کۆماندۆی لەبەر بوو، دەمامکی کردبوو، خەناوکەکەمی برد، ئاگری لە ماڵەکەم بەردا و هەڵات. دەرگای دیوەخانم کردەوە، ئاگر بۆم هات. هەڵاتم بۆ کۆڵان و قیژاندم"
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی پۆلیس، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەی لێکۆڵینەوە دەستگیر کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش بەردەوامە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری مهاباد.

18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارەییەکانی مهابادیان کردووە

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: "18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان کردووە".