رووداو - کەرکووک
پاش دوو رۆژ له تۆماركردنی چوار حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له گه‌ڕه‌كی وه‌حده لە کەرکووک، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چوون بۆ پاككردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه.
كاری سه‌ره‌كیی ئەوان پاككردنه‌وه‌ی ده‌رگا و دیواری ماڵانه، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا هیچ تیمێكی ته‌ندروستی سه‌ردانی ئێره‌ی نه‌كردووه تاوه‌كو پشكنین بۆ دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه بكات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه تووشبووان پێش ده‌ستگیركردنیان سه‌ردانی خزم و كه‌سوكاریان كردبوو.
رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له‌م گه‌ڕه‌كه بێ خزمه‌تگوزارییه‌دا وه‌كو پێویست جێبه‌جێ ناكرێن، ئاگركوژێنه‌وه ده‌ڵێن ئه‌وه كاری تیمه ته‌ندروستییه‌كانه، به‌ڵام بۆ پاككردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك و شوێنه گشتییه‌كان شه‌و و رۆژ تیمه‌كانی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بن.
قه‌یس، گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی كه‌ركووك دەڵێ، لێرەدا ناوەستن و مزگەوت، حوسەینییەکان و کلینیکە پزیشکییەکان پاکدەکەنەوە بۆ کۆنترۆڵکردن و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان جموجوڵیان كه‌متربووه، به‌شێك له چایخانه و چێشتخانه‌كان داخراون، به‌ڵام هێشتا زۆرن ئه‌و كه‌سه به‌ته‌مه‌نانه‌ی كه له ماڵه‌وه ناحه‌وێنه‌وه و گوێ به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ناده‌ن.
سه‌رباری چاودێریكردنی ده‌رمانخانه‌كان، به‌ڵام نرخی ده‌مامكی ئاسایی له سه‌رووی 12 هه‌زار دیناره و له زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌كانیش ده‌ستناكه‌وێت.
ئه‌گه‌رچی به‌راورد له‌نێوان شێرپه‌نجه و كۆرۆنا ناكرێت، چونكه كۆرۆنا له رێگه‌ی هه‌ناسه‌دانه ده‌گوازرێته‌وه و شێرپه‌نجه له نه‌خۆشییە گوازراوه‌كان نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا شێرپه‌نجه له كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره بۆ كه‌ركووك، به‌ڵام هێنده‌ی كۆرۆنا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌نگاویان بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌ناوه.
نیاز ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوەبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی خوێن دەڵێ "کۆرۆنا بابەتێکی کاتییە و لەماوەی چەند رۆژێک بۆ چەند هەفتەیەک کۆتایی دێت".
ئیداره‌ی كه‌ركوك له هه‌وڵی توندوتۆڵ كردنی رێنماییه تهندروستیهكاندایه، ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی هێور كردوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه تا ئێستا توشبوی نوێ به فایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركوك تۆمار نه‌كراوه.


