قایمقامی چەمچەماڵ: ئەوانەی ماون رۆژانی شەممە و یەکشەممە مووچە وەردەگرن

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیڤان بەکر
A+ A-
هەولێر دیجیتاڵ

لیوا هاوبەشەکان و بەشێک لە مووچەخۆران لە چەمچەماڵ دژی پێنەدانی مووچە خۆپێشاندانیان کرد. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، "شەممە و یەکشەممە مووچە وەردەگرن".
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 25-12- 2024، رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ لیوا هاوبەشەکان و بەشێکی مووچەخۆران دژی پێنەدانی مووچەکانیان خۆپێشاندانیان کرد، بەڵام بابەتەکەمان چارەسەر کرد".
 
رەمک رەمەزان گوتی: "ئەندامانی لیوا هاوبەشەکان و بەشێکی مووچەخۆران بەو جۆرە تێگەیشتبوون کە ئەمڕۆش مووچە دابەش دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستانیش پشووی فەرمی بوو".
 
قایمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشدا: "داوامان لە بانکەکان کردووە کە رۆژانی شەممە و یەکشەممە مووچەکە دابەش بکەن". 
 
قایمقامییەتی چەمچەماڵ لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئاگاداری سەرجەم هاونیشتمانییان دەکەینەوە، ئەوانەی مووچەیان وەرنەگرتووە، رۆژانی شەممە و یەکشەممە کە دەکاتە 28 و 29ـی 12ـی 2024، مووچەکانیان لە بانکەکانی چەمچەماڵ و چەرمۆ وەردەگرن".
 
رەمک رەمەزان باسی لەوە کرد: "لە کاتی پشوودا ناتوانین فەرمانبەر بگەڕێنینەوە دەوام، بەڵام ئەوانەی رێگەیان دوورە یان نەخۆشن، شەممە و یەکشەممە بانکەکانیان بۆ دەکرێنەوە و مووچەیان پێدەدرێت".
 
رەمک رەمەزان ئاماژەی بەوەش دا: "زیاتر لە 15 هەزار مووچەخۆر لەو دوو بانکەدا هەن. نزیکەی 6 هەزار کەس مووچەخۆری کەسوکاری شەهید و ئەنفالمان هەیە. ئەوانەی کە مووچەیان وەرنەگرتووە بریتین لە خانەنشینی پێشمەرگە، خانەنشینی مەدەنی، مووچەخۆری دیکە، خاوەن پێداویستیی تایبەت، پێشمەرگەی خاوەن پێداویستیی تایبەت، پێشمەرگەی لیوای هاوبەش. بێگومان مووچەی ئەو هەموو کەسانە پێکەوە دابەش ناکرێت".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەگوێرەى نووسراوەکە ئەو شەش کەسە ئاگادارکراونەتەوە، ئەگەر لە داهاتوودا ئەو کارە دووبارەبکەنەوە، رێوشوێنى یاسایى لە دژیان دەگیرێتەبەر.

لە کەرکووک شەش کارمەندی کورد بەهۆی پۆستێکی فەیسبووک سزادەدرێن

شەش کارمەندى کوردى کۆمپانیاى گازى باکوور لە کەرکووک بەتۆمەتى ئەوەى لایکیان لە پەیجێکى تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک کردووە، سزاى ئاگادارکردنەوە دەدرێن.